تاتۆیه‌كه‌ی ئیكاردی 5 مانگی خایاندووه‌

0
101

ماورۆ ئیكاردی
ماورۆ ئیكاردی

رووداوی وه‌رزشی ـ Tango
ماورۆ ئیكاردی، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی وێنه‌ی تاتۆیه‌ تازه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر سینگ و قۆڵه‌كانی كێشراوه‌. ئه‌و تابلۆیه‌ هونه‌رییه‌ له‌ رووخساری شێرێك پێكهاتووه‌، كه‌ هێمایه‌ بۆ خۆی له‌گه‌ڵ دوو بێچووه‌ شێر، كه‌ هێمایه‌ بۆ دوو كچه‌كه‌كه‌ی فرانشیسكا و ئیزابێلا، له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی نمایشكاری جلوبه‌رگ واندا نارا. 

ئیكاردی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ژماری خۆی له‌ ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه‌و له‌سه‌ری نووسیوه‌ “دوای 3 دانیشتن له‌ ماوه‌ی 5 مانگ، ئه‌و شێوه‌یه‌ی لێ ده‌رچوو. وه‌ك نه‌ریتێك هاوڕێم ئارتۆ سوپاس بۆ تۆ، بۆ ئه‌و تابلۆیه‌ هونه‌رییه‌، كه‌ هی دوو خۆشه‌ویسته‌ بچووكه‌كه‌م فرانشیسكا و ئیزابێلایه‌”. 

ماكسی لۆپێزی ئه‌رجه‌نتینی، هێرشبه‌ری ئێستای تۆرینۆ، ساڵی 2013 له‌ واندا نارا جیابووه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ ئیكاردی هاوڕێی پێشووی له‌ سامپادۆریا ناپاكی لێكردووه‌.

 دوای ئه‌وه‌ ئیكاردی نارای هێنا و تاتۆیه‌كی بۆ 3 منداڵه‌كه‌ی لۆپێز له‌ نارا له‌سه‌ر ده‌ستی كووتی، ئه‌وه‌ش هه‌ستیارییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ لۆپێز دروستكرد، كه‌ له‌وه‌ته‌ی به‌ فه‌رمی له‌ نارا جیابووه‌ته‌وه‌ له‌پێش یارییه‌كاندا ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ ئیكاردی ناكات.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here