ترەمپ لە ساڵیادی شۆڕشی ئێران بە فارسی توویتێکی کرد

0
110

دۆناڵد ترەمپ و محەممەد جەواد زەریف
دۆناڵد ترەمپ و محەممەد جەواد زەریف

رووداو – هەولێر

لە چلەمین ساڵیادی شۆڕشی ئێران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا توویتێکی بە زمانی فارسی کرد و تێیدا ئەم 40 ساڵەی بە 40 ساڵی شکست بۆ ئێران ناساند. 

ترەمپ لە توویتەکەیدا کە هاوکات بە هەردوو زمانی فارسی و ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی: 40 ساڵ گەندەڵی. 40 ساڵ سەرکوت. 40 ساڵ تیرۆر. رژێمی ئێران تەنیا بووەتە هۆی 40 ساڵ شکست. خەڵکی ئێران لەمێژە لەنێو ناڕەحەتیدان و شایستەی داهاتوویەکی رووناکترن”.

لە وەڵامی توویتەکەی ترەمپدا، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، هەمان هاشتاگی دۆناڵد ترەمپی بەکارهێناوەتەوە و بە ئینگلیزی وەڵامی ترەمپی داوەتەوە. 

زەریف لە توویتەکەیدا نووسیویەتی “40 ساڵ لە شکست لەوەی کە پەسەندبکرێت، ئێرانییەکان هیچکات ناگەڕێنەوە بۆ ژێردەستەیی. 4 ساڵ لە شکست لەوەی سیاسەتی ئەمریکا خۆی لەگەڵ راستیدا بگونجێنێت. 40 ساڵ لە شکست لە ناسەقامگیرکردنی ئێران لە رێگەی خوێن و سامانەوە. دوای 40 ساڵ لە بژاردە هەڵەکان، ئێستا کاتی ئەوەیە دۆناڵد ترەمپ دووبارە بیر لە سیاسەتی شکستخواردووی ئەمریکا بکاتەوە”.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here