ته‌بقه‌؛ له‌هێرشێكی‌ هاوپه‌یمانان-دا40 چه‌كداری‌ داعش كوژران .

0
99

[ad_1]

خه‌ندان-

به‌هۆی‌ هێرشێكی‌ هاوپه‌یمانانه‌وه‌ له‌باكوری‌ ته‌بقه‌ شه‌وی‌ رابردوو 40چه‌كداری‌ داعش كوژراون و 10 ئۆتۆمبێلی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌و رێكخراو ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی‌ هاوارنیوز، ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ هه‌ینی‌ فرۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان پێگه‌كانی‌ داعش-یان له‌ گوندی‌ دبسی‌ عه‌فنان له‌ باشوری‌ مه‌سكه‌نه‌ له‌باكوری‌ ته‌بقه‌ بۆردومانكردووه‌و به‌هۆیه‌و “40چه‌كداری‌ ئه‌و رێكخراوه‌ كوژران و ده‌یان برینداریان لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌”.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، ئه‌وچه‌كدارانه‌ی‌ داعش، خۆیان ئاماده‌كردبوو بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر پێگه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات له‌ته‌بقه‌ و به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كه‌وه‌ 10ئۆتۆمبێلی‌ سه‌ربازی‌ داعش تێكشكێندراون.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here