ته‌ندروستى سلێمانى: چه‌ند حاڵه‌تێكى نه‌خۆشى ڤایرۆسى جگه‌ر تۆماركراون .

0
6

خەندان-ئه‌حمه‌د مسته‌فا

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ڵێت” چه‌ند حاڵه‌تێكى نه‌خۆشى ڤایرۆسى جگه‌رى جۆرى Bى تۆماركراون و ده‌رمان و ڤاكسینى پێویستیشمان بۆ ڕێگریكردن له‌ ته‌شه‌نە نه‌كردنى ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌”.

دكتۆر سه‌باح هه‌ورامى به‌ خه‌ندان-ى وت” چه‌ند حاڵه‌تێكى نه‌خۆشى ڤایرۆسى جگه‌رى جۆرى B  له‌ سلێمانى تۆمار كراون، به‌ڵام زۆر نین و حاڵه‌ته‌كان  له‌ ئاستێكى ئاسایدان، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌ش ده‌رمانى پێویستمان ئاماده‌كردووه‌ و تووشبوانیشى به‌رده‌وام له‌ ژێر چاودێرییدان”.

ده‌شڵێت” ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندى سێكسى و له‌ ڕێگه‌ى خوێن-ه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌، وه‌ پێویسته‌ هاوڵاتیان  خۆیان بپارێزن و ڕه‌چاوى ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن، هاوكات  له‌ زۆربه‌ى بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان پشكنین بۆ هه‌بوونى ڤایرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام حاڵه‌ته‌كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌ و پێویسته‌ هاوڵاتیان خۆیان پارێزگارى بكه‌ن له‌ تووشبونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌”. 

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ به‌ ژماره‌ى تووشبوانى نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ سلێمانى بدات، ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو” تووشبوانى نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌رده‌وام پێویستییان به‌ چاودێریكردن هه‌یه‌ و تیمه‌كانى ته‌ندروستی سلێمانى-ش ڤاكسین و ده‌رمانى پێویستیان له‌ سه‌رتاشخانه‌ و چێشتخانه‌كان و چه‌ند شوێنێكى گشتى سلێمانى بڵاوكردۆته‌وه‌، ئه‌ویش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ته‌شه‌نه‌ نه‌كردنى نه‌خۆشییه‌كه‌”.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here