تورکمانەکان دووکەس بۆ پارێزگاری کەرکووک بەربژێر دەکەن

0
292

پارتی: پابه‌ندین به‌و گفتوگۆیەی له‌نێوان جه‌نابی سه‌رۆك و كاك كۆسره‌ت كراوه

رووداو-هەولێر

حیزبە تورکمانەکانی کەرکووک دوو کەسیان داناوە ببنە پارێزگاری شارەکە، یەکێکیان سەرۆکی پارتی تورکمانە، ئەوی دیکەش سەرۆکی ئەنجوومەنی عەشایری تورکمانە.

لە ئەنجومەنی پارێزگا 9 ئەندامی تورکمان هەن بەگوتەی خۆیان بەڵێنیان لە 6 ئەندامی عەرەبیش وەرگرتووە دەنگیان پێبدەن، ریاز کەهیە دەڵێت: ” با یه‌كجار پارێزگاری كه‌ركووك بۆ توركمان بێ، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ده‌روونی توركمانه‌كان چاكببێته‌وه”.

ئەنجومەنی عەرەبی هێڵی سوری لە سەر کەس نییە بە مەرجێک “خزمەتی کەرکووک و خەڵکەکەی” بکات. لایەنە کوردییەکانیش هێشتا ریک نەکەوتوون لەسەر کەسێک ببێتە پاریزگار، رێکنەکەوتن و ناکۆکی سیاسی تەمەنی پارێزگارە عەرەبە بەوەکالەتەکەی درێژکردووە، ئەگەرچی کورد بەردەوام سکاڵای تەعریب و بندەستی دەکەن لە کەرکووک. 

رووداو زانیویەتی هه‌ریه‌ك له‌ ریاز ساری كه‌هیه،‌ سه‌رۆكی پارتی توركمان ئیلی و فه‌یزوڵڵا ساری كه‌هیه‌، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەشایری تورکمان بەربژێرن بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک.

پارتی دیموكراتی كوردستان ، كه‌ بە 15 کورسی، پڕئەندامترین لایەنی نێو ئەنجوومەنی پارێزگایە، چارەنووسی پارێزگاری کەرکووکی بۆ رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بەجێهێشتووە.

مه‌حه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێی پارتی له‌ كه‌ركووك گوتی: “بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ئێمه‌ وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان پابه‌ندین به‌و گفتوگۆیەی له‌نێوان جه‌نابی سه‌رۆك و كاك كۆسره‌ت كراوه‌، دوای دیاریكردنی بەربژێرەکان بۆ دوا بڕیار ده‌چێته‌وه‌ فراكسیۆنی برایه‌تی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن كێ ده‌بێ به‌ بەربژێر و پارێزگاری داهاتوو”.

لەکۆی 41 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا، لایەنە کوردستانییەکان لەچوارچێوەی لیستی برایەتیدا، 26 کورسییان هەیە، ژمارەیەک کە 5 کورسی زیاترە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجوومەنی پارێزگا بەڕێوەبچێت و پارێزگار هەڵبژێردرێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here