تورکیا بۆ ئەمریکا: پشتیوانی پەیەدە لەگەڵ بنەماکانی دۆستایەتی ناگونجێت

0
197

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا

رووداو – ئه‌نقه‌ره‌ 

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، دەڵێت “پیادەکردنی سیاسەتی پشتیوانی لە پەیەدە لەگەڵ بنەماکانی ھاوپەیمانی و دۆستایەتی ناگونجێت”.

لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووه‌، ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لە ئەفغانستان، ئەڵمانیا، بەلجیکا، فەرەنسا، عێراق، سوێد و پاکستان، بانگھێشتی تورکیای لەمەڕ ھەماھەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر پێشتڕاستکردووەتەوە.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی توركیا دەشڵێت “سەرەڕای گشت ئاگادارکردنەوەکانمان له‌باره‌ی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە داعش، پێویستە لێکۆڵینەوە لە توانای ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی بەشێکی تیرۆریستان لە وڵاتانی جیاواز بکرێتەوە. رێکخستنی هاوئاهه‌نگی لەگەڵ تورکیا کە خاوەنی ئەزموونێکی گرنگە لە بەرەنگاربوونەوەی دژه‌ تیرۆر، لە بەرژەوەندی گشت جیھاندایە”.

لەبارەی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەرۆکایەتیی یەپەگە، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی توركیا رایگەیاندووە “به‌وه‌لانانی داواکارییەکانی تورکیا و پیادەکردنی سیاسەتی پشتیوانی لە رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە- یەپەگە کە لە ژێر چەتری ھێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەتەوە، لەگەڵ بنەماکانی ھاوپەیمانی و دۆستایەتی ناگونجێت”.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌وروپا، له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ “پشتیوانی لە پرسی بەئەندامبوونی تورکیا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەکرێت، بە مەرجی جێبەجێکردنی گەشتی بێ ڤیزا و ھەڵگرتنی بەربەستەکان و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە بەمەبەستی ھاوکاریکردنی پەنابەران دراون”.

داڕشتنەوە: حەکیم داود



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here