تورکیا بە توندی ناوەندی کانی ماسێی بەرواری باڵا تۆپـباران دەکات

0
87

[ad_1]

ماوەی دوو ڕۆژە تورکیا بە چڕی ناوچە گوندیـیەکانی سەر سنووری هەرێمی کوردستان لە دەوروبەری شارۆچکەی کانی ماسێی بەرواری باڵا دەکاتە ئامانج.

دوێنی چوارشەممە بە چەکی سووک و دۆشکە ناوچەکەی داوەتە بەر گولـلە، ئەمڕۆش دەستیکردووە بە تۆپبارانکردن و نزیکەی 15 گولـلە تۆپ لە دەوروبەری شارۆچکەی کانی ماسێ کەوتوون. یەک لە گولـلە تۆپەکان 200 مەتر لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوربووە.

ڕۆژنامەنووس ئەحمەد ئەدنی کە دانیشتووی هەرێمەکەیە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە تورکیا جگە لەو بنکە سەربازیـیەی لە قەڵای باروخ هەیەتی چەندین بنکەی نوێی دامەزراندووە. یەک لەوانە لە نێوان هەردوو گوندی سەرزێڕی و دورێ لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت تۆپـبارانەکە دڵەڕاوکێی لە نێوان خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە لە کاتێکدا ئەو ناوچەیە بە شێوەیەکی جوان ئاوەدانکراونەتەوە.

باسی لەوەش کرد کە پـێدەچێت لەبەر گرنگی ئەو ناوچەیە تورکیا نیازی هەبێت دەستبگرێت بەسەر هەموویدا.







please wait

No media source currently available

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here