تۆتێنهام ئاماده‌یه‌ كه‌ین بداته‌ ریال مه‌درید.. به‌ڵام

0
19

هاری كه‌ین

رووداو ـ هه‌ولێر

رۆژنامه‌ی ASى ئیسپانی، ئاشكرایكرد یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی ئاماده‌یی نیشانداوه‌ بۆ فرۆشتنی ئه‌ستێره‌كه‌ی، هاری كه‌ین، به‌ ریال مه‌درید، به‌ڵام مه‌رجێكی قورسیشی بۆ به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه‌ داناوه‌.

به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ به‌ر له‌ كۆتاییهاتنی ساڵی 2018 هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و تۆتێنهام ده‌ستیان به‌ دانوستان كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی چوونی كه‌ین بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌ له‌نده‌نییه‌كه‌ مه‌رجێكی هێنده‌ قورسیان خستووه‌ته‌ پێش مه‌دریدییه‌كان، كه‌ له‌وانه‌یه‌ رۆیشتنی كه‌ین بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌ بكاته‌ مه‌حاڵ.

وه‌ك رۆژنامه‌ ئیسپانییه‌كه‌ باسی ده‌كات، تۆتێنهام داوای 350 ملیۆن یۆرۆ له‌ ریال مه‌درید ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له‌ كه‌ین. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت “دانیێل لیڤیی سه‌رۆكی تۆتێنهام سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌م نرخه‌ و پێیوایه‌ به‌له‌به‌رچاوگرتنی نرخه‌كانی ئێستای بازاڕی یاریزانان كه‌ین شایه‌نی ئه‌و نرخه‌یه‌”.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ده‌ڵێت “سووربوونی تۆتێنهام له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ واده‌كات ریال مه‌درید واز له‌و ده‌سته‌واره‌یه‌ بێنێت و بۆخۆی به‌دوای هێرشبه‌رێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێت، كه‌ وادیاره‌ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆك و به‌رپرسانی ریال مه‌درید گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ پێویسته‌ هێرشبه‌رێكی سوپه‌ر بكڕن بۆ جێگرتنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كه‌ هاوینی رابردوو ریزه‌كانی ریال مه‌دریدی به‌ره‌و یانه‌ی یوڤێنتوس جێهێشت و بۆشاییه‌كی زۆری له‌ هێڵی هێرشبردنی یانه‌ی شاهانه‌دا جێهێشت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here