تۆتێنهام دەستەوارەیەکی گەورەی رێد دیڤڵزی رەتکردەوە

0
23

ماوریسیۆ پوچێتینۆ، راهێنەری تۆتێنهام
ماوریسیۆ پوچێتینۆ، راهێنەری تۆتێنهام

رووداو – هەولێر

دانیێل لیڤی، سەرۆکی یانەی تۆتێنهام دەستەوارەیەکی گەورەی یانەی مانچێستەر یونایتدی بۆ دەستبەرداربوون لە ماوریسیۆ پوچێتینۆ رەتکردەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، لیڤی بە دەستەی کارگێری یانەکەی گوتووە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری ماوریسیۆ پوچێتینۆ، بەڕێوەبەری هونەری یانەکەیان نابن، تەنانەت کە مانچێستەر یونایتد 50 ملیۆن پاوەند و زیاتریشی پێشکەشکردووە.

مان یونایتد دەیەوێت هاوینی داهاتوو پوچێتینۆ بکاتە راهێنەری یانەکە و شوێنی ئۆلێ گونار سۆلشایەر بگرێتەوە کە بەشێوەی کاتی بووەتە راهێنەری یانەکە.

پوچێتینۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتێنهام بۆ 4 ساڵە و بەرامبەر 34 ملیۆن پاوەندە، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە 16 ملیۆن پاوەند زیاتر بداتە ئەو راهێنەرە، بەڵام سپێرێز ئامادەنییە دەستبەرداری ببێت.

رێد دیڤڵز هەست بە زەحمەتی گواستنەوەی پوچێتینۆ بۆ ریزەکانی دەکات، بەڵام هەموو هەوڵێک لەپێناو رازیکردنی دەدات، پێشتر بەڕێوەبەری کارەکانی راهێنەرەکەش گوتوویەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ تۆتێنهام زەحمەت نییە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here