تەقینەوەیەک لە فرۆشگایەکی شاری شیرازی ئێران روویدا

0
277

وێنەیەک لە شوێنی رووداوەکە کە لە ئاژانسی ئیرنا وەرگیراوە
وێنەیەک لە شوێنی رووداوەکە کە لە ئاژانسی ئیرنا وەرگیراوە

رووداو- هەولێر

کاژێر 11:15 خولەکی شەوی هەینی بەکاتی هەولێر ، تەقینەوەیەکی گەورە لە فرۆشگایەکی شەقامی نەسری شاری شیرازی ئێران روویدا و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.

بە پێ راپۆرتی بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای فارس 10 ئوتۆمبێلی فریاکەوتن ، 17 برینداریان بۆ نەخۆشخانەکانی شاری شیراز گواستووەتەوە و نزیکە 20 برینداریشیان هەر لە شوێنی تەقینەوەکە دەرمان کردووە.

بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی پارێزگای فارسیش رایگەیاند: “لە ماوی کاژێر و نیوێکدا توانیویانە ئاگری باڵەخانەکە بکوژێننەوە”. راشیگەیاند لەو رووداوەدا کەس گیانی لەدەست نەداوە بەڵام زیانێکی زۆر بەر بینا و دووکانەکانی دەورووبەری فرۆشگای هایپەر مارکێتی شیراز کەوتووە.

تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە ، بەپێی ئاژانسی فەرمی حکومەتی ئێران ئیرنا ، لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکرابوونی هۆکاری تەقینەوەکە دەستیپێکردووە. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here