تەنها یەک چەکدار هێرشەکەی سەر دوو مزگەوتەکەی ئەنجامداوە

0
28

سەرۆکی پۆلیسی نیوزلەندا وتی کاربەدەستان دڵنیان لەوەی تەنها یەک کەس هێرشەکەی بۆ سەر دوو مزگەوتەکەی شاری کراسیتچێرچی نیوزلەندا ئەنجامداوە کە تیایدا 50 کەس کوژران.

سەرۆکی پۆلیس مایک بوش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ” دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە کە ئێمە پێمان وایە تەنها یەک کەس بەرپرس بووە لەم ڕووداوە خراپە.”

وتیشی ” ئەمە مانای ئەوە نیە ئەگەری هەبوونی کەسی دیکە لەگەڵیدا پشتگوێ بخرێت، هێشتا ئەو ئەگەرە بەشێکی زۆر گرنگە لە لێکۆڵینەوەکانماندا.”

لەلایەکی دیکەوە سەرۆک وەزیری نیوزلەندا جاسیندا ئاردێرن وتی حکومەتەکەی سەر زارەکەی ڕازی بووە لەسەر کۆمەڵێک بڕیار بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە یاساکانی کڕینی چەکدا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ” بەنیازم پێش کۆبوونەوەی دووەمی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، زانیاری زیاتر بدەم بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و خەڵک سەبارەت بەو بڕیارانە.”

وتیشی ” ئەوە مانای ئەوەیە دوای 10 ڕۆژ لەم کردەوە تیرۆریستییە ئێمە چاکسازی ڕادەگەیەنین و پێم وایە ئەو چاکسازییانە کۆمەڵگاکەمان زیاتر پارێزراو دەکات.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here