جارێكی دیکە فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمانی کوردستان نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن .

0
22

خه‌ندان – شه‌وكه‌ت قادر

كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی په‌رله‌مانی بەبێ ئەوەی بگەنە رێککەوتن كۆتایی هات.

ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌، بەڵام به‌بێ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ كۆتایی هات، به‌پیی زانیاریه‌كانی خه‌ندان گفتوكۆی فراكسیۆنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی یاسایی، پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و دارایی هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتنی كۆتایی.

ئایدن مه‌عروف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، “له‌ به‌شێكی كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌شداربوم، فراكسیۆنه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن، بابەتەکە پێویستی به‌ گفتوگۆ و راوێژی زیاتره‌، له‌وانه‌یه‌ كۆبونه‌وه‌ی دیكه‌ ئه‌نجام بدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك لیژنه‌ فراكسیۆنه‌كان نه‌گه‌نه‌ رێكه‌وتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێكه‌وتنی سه‌ر لێژنه‌كانی دیکە ده‌بێت، چونكه‌ به‌پێی رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.

ئایدن مه‌عروف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دابه‌شكردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان به‌ رێكه‌وتن بوه‌، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ له‌ نێوان له‌ نێوان فراكسیۆنی گۆڕان و فراكسیۆنی یه‌كێتی و فراكسیۆنی پارتی پێویستی به‌ گفتوگۆ و راوێژی زیاتره‌.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here