جوانترین ئەسپی رەسەنی عەرەب له‌ هه‌ولێر ده‌رده‌كه‌وێت

0
191

ئەسپی عەرەبی

رووداو -هه‌ولێر 

حاجی نەوزاد خاوەن جوانترین ئەسپی عەرەبی لە کوردستان خۆی ئامادە کردووە بۆ بە بەشداریی کردن لە ململانێی وەرزیی ئەمساڵی جوانترین ئەسپی رەسەنی عەرەب.

کێبرکێکە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە ناو یانەی ئەسپسواریی نێودەوڵەتی هەولێر دەست پێ دەکات و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، هەر بۆیە نەوزاد  قادر کە ماوەی پێنج ساڵە خولیای بەخێوکردنی ئەسپی رەسەنی عەرەبیە و کێڵگەیەکی تایبەتی لە شەقڵاوە دروستکردووە بۆ بەخێوکردنی دەیان ئەسپ لەسەر شێوازیی جیهانی و بە ئامێری تایبەت کە لە وڵاتانی ئەوروپا بەکاردێت یەکێکە لەو کەسانەی کە خۆی تەواو ئامادەکردووە بۆ بەشداریی کردن.

لەم کێڵگەیەدا پێنج راهێنەر و پزیشکی بەیتەری میسری و ئێرانی کاردەکەن، لەبەرئەوەی ئەسپی رەسەنی عەرەبی پێویستی بە خزمەتێکی زۆر و مامەڵەکردنێکی تایبەتە، هەروەها ئەم ستافە دەیانەوێت ئەسپی رەسەنی نوێ بەرهەم بهێنن.

ئەسپەکانی حاجی نەوزاد خاوەن خەڵات و ناوبانگێکی گەورەن لە بردنەوەی ململانێی جوانترینەکان، لە بەرزیی و شێوازیی پەلەکان، چاوەکان، شێوازیی کلک و لەنگاندنیان، ئەمەش وایکردووە کە ئەم خاوەن ئەسپە خەونی گەورەی هەبێت بۆ داهاتوو.

تەنیا حاجی نەوزاد عاشقی ئەسپ نییە، لە هەمانکاتدا هاوژینەکەی و منداڵەکانیشی سوارچاکن، بەشێوەیەک ئەم خێزانە دەیانەوێت ئاست بەرزیی یاریی سوارچاکی و بەخێوکردنی ئەسپە رەسەنە جوانەکان لە کوردستان بگەیەننە دنیا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here