جۆره‌ دووپشكێكی كوشنده‌ له ناوچه‌یه‌كی كوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه‌

0
115

ئه‌نجومه‌نى خۆجێیه‌تی شاره‌دێی مه‌نده‌له‌ی له‌ پارێزگاى دیاله‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/ 3/ 2018 ڕای گه‌یاند، جۆره‌ دووپشكێكى كوشنده‌ و ترسناك له‌ناوچه‌كه‌ بلاو بووه‌ته‌وه‌ و پێویسته‌ پێش ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان ببنه‌ قوربانى هه‌ڵمه‌تێك بۆ قه‌لاچۆكردنى ئه‌نجام بدرێت.

 

حه‌یده‌ر ستار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى خۆجێیه‌تی شاره‌دێی مه‌نده‌لى (یه‌كێكه‌ له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان) ڕای گه‌یاند: “ساڵانه‌ ناوچه‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی هێرشی جۆره‌ دووپشكێك ده‌بێته‌وه‌، كه‌ ترسناكترین جۆرى دووپشكه‌”.

 

ڕوونیكرده‌وه‌، كه‌ كێشه‌ى مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ دووپشكه‌ “ژه‌هراویی”ـیه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌كاتى پێوه‌دان، مرۆڤ هه‌ستى پێناكات، به‌ڵام دواى چه‌ند كاتژمێرێك ده‌بێته‌ هۆی گیان له‌ده‌ست دانى قوربانییه‌كه‌.

 

جه‌ختیشی كرده‌ه‌وه‌، كه‌ ئه‌و جۆره‌ دووپشكه‌ زۆر ترسناكه‌ و جۆرێك ژه‌هرى كاریگه‌ری هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ مرۆڤ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

داواشی كرد، هه‌ڵمه‌تێكى له‌ناوبردنى دووپشك له‌ناوچه‌كه‌ى ئه‌نجام بدرێت پێش ئه‌وه‌ى وه‌رزى هاوین و گه‌رما بێت، چونكه‌ ئه‌وكات كۆنترۆڵ ناكرێت و ده‌بێت پێشوه‌خت هاووڵاتییان له‌مه‌ترسی ئه‌و دووپشكه‌ بپارێزریچت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here