جۆکۆڤیچ بێ هیوا بوو

0
203

جۆکۆڤیچ

 
دەیڤد گوفین، ئەستێرەی گەنجی بەلجیکی گەورەترین سەرکەوتنی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بەدەستهێنا دوای ئەوەی نۆڤاک جۆکۆڤیچی سێربیی لە پاڵەوانێتی مۆنتی کارلۆ کردە دەرەوە و رێگەی نەدا بۆ چوارەم پاڵەوانێتی لەسەریەک جۆکۆڤیچ بگاتە قۆناخی پێشکۆتایی کە ئەمە خراپترین ئەنجامی تێنسزانە سێربییەکە لە کاروانی وەرزشییدا.

هەر لە سەرەتای یارییەکەدا گوفین بەهێزەوە دەرکەوت و کۆمەڵەی یەکەمی بە شەش دوو بردەوە.

لەسەرەتای کۆمەڵەی دووەمدا بەهێزی گوفین نولێی بەزەویددا، بەڵام ئەو کۆمەڵەیەی بە سێ شەش دۆڕاند و جۆکۆ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلایکەرەوەدا هەرچەند ئەستێرە سێربییەکە سەرەتا بەهێزەوە دەستیپێکرد، بەڵام ئەزموونی چەند ساڵەی نەیتووانی رێگە لەسەرکەوتنی گەنجە 26 ساڵە بەلجیکییەکە بگرێت و ئەو کۆمەڵەیەی بە حەوت شەش دۆڕاند و ماڵئاوایی لە رکابەرییەکانی تێنسی مۆنتی کارلۆ کرد و گۆفینیش گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی و رووبەڕووی رافایێل نادالی ئیسپانی دەبێتەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here