جیاوازیی نێوان دەنگەکانی هەدەپە و ئاکپارتی لە باکووری کوردستان

0
700

بەراوردەکە لەنێوان دوو هەڵبژاردندایە

رووداو – هەولێر 

لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا جیاوازی ئەنجامی دەنگی دەنگدەرانی پارتی دیموکراتی گەلان HDP و پارتی داد و گەشەپێدان AKP، لەنێوان گشتپرسی رۆژی یەکشەممەی رابردوو 16-4-2017، بۆ هەمواری دەستووری تورکیا، لەگەڵ هەڵبژرادنی 1-11-2015، روونکراوەتەوە و بە نموونە چەند شارێکی باکووری کوردستان وەرگیراوە. 

هەردوو پارتی هەدەپە و جەهەپە، لەبەرەی نەخێر دابوون و تەنیا لە باکووری کوردستان 3 ملیۆن و 202 هەزار و 571 کەس دەنگیان بە “نەخێر” داوە، لەو رێژەیەش زیاتر بۆ ئاکەپە و مەهەپە بووە، کە رێژەی دەنگی “بەڵی”، 3 ملیۆن و 951 هەزار و 140 دەنگ لە باکووری کوردستان گوتویانە “بەڵێ”.

لە رێژەی هەردوو دەنگەکەدا دەردەکەوێت، هەدەپە و جەهەپە بە دەنگی 748 هەزار و 569 کەمترە لە ئاکپارتی. واتە دەنگی هەدەپە لە باکووری کوردستان هێزی زیاتر بووە لەم گشتپرسییەدا بۆ دەنگی “بەڵێ”.

گشتپرسی بۆ هەمواری دەستووری تورکیا 18-4-2017

3.202.571 HDP-CHP  
3.951.140 AKP-MHP
748.569 دەنگ کەمتر

بەڵام لە هەڵبژاردنی 1-11-2015، پارتی دیموکراتی گەلان HDP ، سێ ملیۆن و 819 هەزار و 814 دەنگی هەبووە، هەروەها پارتی داد و گەشپێدان AKP, چوار ملیۆن و 91 هەزار و 711 دەنگی هەبووە.

بەهەمان شێوە لە رێژەی هەردوو دەنگەکەدا دەردەکەوێت، کە هەدەپە 271 هەزار و 897 دەنگی کەمتربووە.

هەڵبژاردنی 1-11-2015 

3.819.814 HDP     
4,091,711 AKP
271.897 دەنگ کەمتر

ئەگەر بێت و شاری ئامەدی باکووری کوردستان وەربگرین، هەردوو پارتی HDP و CHP،  67.9%ـی دەنگدەران گوتوویانە “نەخێر” و AKP و MHPـش رێژەیەکەی کەمی دەنگەکانی هەیە و 32.1%ـی دەنگدەران گوتویانە “بەڵێ”.

بەڵام لە هەڵبژاردنی 1-11-2015، رێژەی دەنگدان بە جۆرێک بووە کە، هەدەپە 71.3% دەنگی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە و ئاکپارتی دەنگی 22.3%ـی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە.

گشتپرسی 16/4/2017 شاری ئامەد لە باکووری کوردستان

67.59 %  HDP-CHP  
32.41 %  AKP-MHP      
 
هەڵبژاردنی 1-11-2015 ئامەد 

71.3%   HDP
  22.3%  AKP

لە شاری وانی باکووری کوردستانیش لە گشتپرسییەکەی یەکشەممەی رابردوو و ساڵی 2015، دەنگدانەکە جیاوازی زۆری هەیە و هەردوو پارتی هەدەپە و جەهەپە رێژەی دەنگی 57.28ـی دەنگدەرانیان بە ” نەخێر” بووە و هەردوو پارتی ئاکپارتی و مەهەپە دەنگی 42.72%ـی دەنگدەرانی بە ” بەڵێ” بەدەستهێناوە.

بەڵام لە هەڵبژردنی ساڵی 2015، هەدەپە دەنگی 64.2ـی دەنگی دەنگدەرانی بە “نەخێر” بەدەستهێناوە و ئاکەپەش بە رێژەی 30.7%ـی دەنگی “بەڵی”ی بەدەستهێناوە.

گشتپرسی 16-4-2017 شاری وان لە باکووری کوردستان

57.28 % HDP – CHP
42.72 % AKP – MHP 

هەڵبژاردنی 1-11-2015 وان

HDP 64.2
AKP  30.7

لە شاری دێرسمی باکووری کوردستانیش، لە گەشپرسیی 16-4-2017، هەردوو پارتی هەدەپە و جەهەپە رێژەی دەنگی 80.41ـی دەنگدەرانی بە “نەخێر” بەدەستهێناوە و پارتەکانی ئاکەپە و مەهەپەش رێژەی 19.59%ـی دەنگەکانی بە” بەڵێ” بەدەستهێناوە.

بەڵام لە هەڵبژاردنی ساڵی 2015 هەدەپە، رێژەی 54.8ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ئاکەپەش 12.8%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

گشتپرسی 16-4-2017 لە شاری دێرسمی باکووری کوردستان 

80.41 %  HDP – CHP
19.59 %  AKP – MHP

هەڵبژاردنی 1/11/2015 – دێرسم 

HDP  54.8%
AKP 12.8%

سەبارەت بە شاری شرناخی باکووری کوردستانیش، پارتەکانی هەدەپە و جەهەپە رێژەی دەنگی دەنگدەرانی بە 71.70ـی بە ” بەڵێ ” بەدەستهێناوە و هەردوو پارتی ئاکپارتی و مەهەپە بە 28.30ـی رێژەی دەنگی دەنگدەرانی بە ” نەخێر” بەدەستهێناوە.

لە هەڵبژاردنی رابردوو 2015، هەدەپە 83.7%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ئاکپارتیش بە رێژەی 12.3%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

گشتپرسی 16/4/2017 شرناخ لە باکووری کوردستان 

71.70 %   HDP – CHP
28.30 %   AKP – MHP

هەڵبژاردنی 1/11/2015 – شرناخ

HDP 83.7
AKP 12.3

لە شاری رووهای باکووری کوردستانیش هەردوو پارتی هەدەپە و جەهەپە رێژەی 29.18%ـی دەنگی دەنگدەرانی بە “نەخێر ” بەدەستهێناوە و ئاکپارتی و مەهەپەش بە رێژەی 70.82%ـی دەنگی دەنگدەرانی بە ” بەڵێ ” بە دەستهێناوە.

بەڵام رێژەی ئەم دەنگدانە لە ساڵی 2015، بەمشێوەیە بووە کە ، هەدەپە 28.1%ـی دەنگی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە و ئاکپارتی 64.3%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

گشتپرسی 16-4-2017، لە شاری رووهای باکووری کوردستان 

29.18 %  HDP – CHP
70.82 %  AKP – MHP

هەڵبژاردنی 1/11/2015 – رووها

HDP 28.1
AKP 64.3

 

داڕشتنەوە: راوچی حەسەن

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here