جەواد زەریف: رۆژئاوا لە بەرامبەر کیمیابارانی هەڵەبجەدا خۆی بێدەنگ کرد

0
193

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران

رووداو – هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت “نە ئێمە و نە برا کوردەکانمان هەرگیز هێرشی تۆقێنەری سەر هەڵەبجە و سەردەشت لەبیرناکەین، کە 31 ساڵ لەمەوبەر روویاندا”.

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توویتەری خۆی نووسیوویەتی “یەکەمجار رۆژئاوا نکۆڵیان کرد هەڵەبجە کیمیاباران کرابێت، دواتر کە زانیان لەلایەن هاوپەیمانێکی خۆیان هێرشەکە ئەنجامدراوە و خۆیان چەکی کیمیاییان پێداوە، خۆیان بێدەنگ کرد”.

جەواد زەریف لە کۆتایی توویتەکەیدا دەڵێت “لەوانەیە رۆژئاوا بیەوێت هێرشە تۆقێنەرەکەی هەڵەبجە و سەردەشت لەبیربکات، بەڵام نە ئێمە و نە برا کوردەکانمان لەبیری ناکەین”.

رۆژی شەممە 16-3-2019، 31 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن رژێمی بەعسەوە تێپەڕی، کە بەهۆیەوە پێنج هەزار هاونیشتمانیی شەهیدبوون و هەزارانی دیکەش برینداربوون.

 

دەقی توویتەکە: “یەکەمجار نکۆڵیان کرد هەڵەبجە کیمیاباران کرابێت. پاشان ئێرانیان تۆمەتبار کرد. دواتر کە زانیان لەلایەن هاوپەیمانێکی خۆیان ئەنجامدراوە و خۆیان چەکی کیمیاییان پێداوە، خۆیان بێدەنگ کرد. لەوانەیە رۆژئاوا حەزبکات هێرشە تۆقێنەرەکانی هەڵەبجە و سەردەشت لەبیربکات، بەڵام نە ئێمە و نە برا کوردەکانمان هەرگیز لەبیریان ناکەین”



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here