حكومه‌تی‌ هه‌رێم داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت ده‌كات 1 .

0
84

[ad_1]

حكومه‌تی‌ هه‌رێم پشتگیریی خۆی‌ بۆ ته‌واوی‌ مافه‌كانی‌ كرێكاران دووپات كردووه‌ته‌وه‌

خه‌ندان-

حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌رۆژی‌ جیهانی‌ كرێكاراندا داوا له‌كه‌رتی‌ تایبه‌ت ده‌كات، گرنگییه‌كی‌ زیاتر به‌ كرێكاران و دۆخ و زه‌مینه‌ی‌ كاركردنیان بدات، هه‌ر له‌ كرێ و هه‌قده‌ستیانه‌وه‌ تا دابینكردنی‌ ته‌واوی‌ شایسته‌كانیان.

حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی كرێكارانه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ “هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی‌ به‌ سه‌ر كوردستاندا هێنراون كه‌ تیایاندا شار و شارۆچكه‌ و دێهاته‌كانی‌ خاپوور كراون، هه‌میشه‌ دووباره‌ به‌ دڵسۆزی‌ و به‌ هێز و بازووی‌ كرێكاران بنیات نراونه‌ته‌وه‌ و ئاوه‌دان كراوه‌نه‌ته‌وه‌، له‌ قۆناغی‌ ئازادیشدا هه‌میشه‌ هێزی‌ بنیاتنه‌ری‌ پێشخستنی‌ ئاوه‌دانی‌ بوون”.

هه‌روه‌ها داوا له‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت ده‌كات گرنگییه‌كی‌ زیاتر به‌ كرێكاران و دۆخ و زه‌مینه‌ی‌ كاركردنیان بدات، هه‌ر له‌ كرێ و هه‌قده‌ستیانه‌وه‌ تا دابینكردنی‌ ته‌واوی‌ شایسته‌كانیان و كه‌ش و زه‌مینه‌یه‌كی‌ باشتری‌ كاركردن و داكۆكیكردن له‌ سه‌لامه‌تیان له‌ شوێن و كاتی‌ كاركردندا.

حكومه‌تی‌ هه‌رێم پشتگیریی‌ خۆی‌ بۆ ته‌واوی‌ مافه‌كانی‌ كرێكاران دووپات كردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت و چی‌ له‌ توانایدا بێت بۆ باشتركردنی‌ دۆخی‌ كرێكاران له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ درێخی‌ ناكات‌.

ڕۆژی کرێکارانی جیهان دەکەوێتە 1ی مانگی ئایاری هەموو ساڵێک ئەو ڕۆژە لە نزیکەی هەشتا ووڵاتی جیهانی پشووی فەرمییە، کرێکاران و رێکخراوەکانی مافی کرێکاران بەڕێپێوان و چالاکی و ڕێپێوان یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.

سەرەتای یادکردنەوەی رۆژی جیهانی کرێکارانی جیهان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1856 کاتێک کرێکارانی “ئوسترالیا” لە پێناوی چەسپاندنی هەشت کاتژمێر کارکردنی رۆژانەدا کۆبوونەوە. 

ئەگەرچی چالاکییەکەی ئەو کرێکارانە لە رۆژی 21ی نیسان دا بوو لە سەرەتادا تەنها کرێکارانی ئوسترالیا مەراسیمی یەکەمین ساڵوەگەریان کردەوە، بەڵام هەرزوو دەنگدانەوەی بە دوای خۆیدا هێناو  بڕیاردرا هەموو ساڵێک ئەو یادە بکرێتەوە.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here