حكومه‌تی‌ هه‌رێم "ستراتیژیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی"په‌سه‌ندكرد 1 .

0
106

[ad_1]

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

 
خه‌ندان-

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆيدا “ستراتیژیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی” په‌سه‌ندكرد، كه‌ میكانیزمه‌كه‌ له‌سه‌ر چوار ئاستی سه‌ره‌كی داڕێژراون.

ستراتیژییه‌ته‌كه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه‌و‌ پاشكۆكانی پلانی جێبه‌جێكردن و چاودێریكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنیش له‌خۆده‌گرێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، “ستراتیژیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی” وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی په‌سه‌ندكراوه‌، كه‌له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێریی دارایی و ئه‌نجومه‌نی ‌وه‌زیران، به ‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕێكخراوی (وێستمینستری به‌ریتانی بۆ دیموكراسی) دارێژرابوو.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، “له‌و ستراتیژییه‌دا میكانیزمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ‌گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر چوار ئاستی سه‌ره‌كی داڕێژراوه‌، كه‌ بریتین له‌ خۆپاراستن و ڕێگه‌گرتن له‌ گه‌نده‌ڵی، سه‌روه‌ریی یاسا، هۆشیاری و ڕاهێنان و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌نێوان خۆیانداو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش”. 

هه‌ربه‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ بارودۆخی‌ په‌روه‌رده‌و پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مساڵ ساڵێكی قورس بووه‌ بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌ هۆی بایكۆت و ده‌وامنه‌كردنی چه‌ند شوێنێكه‌وه‌، “به‌ڵام توانراوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكرێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌ئێستاشدا هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان به‌یه‌كگرتوویی له‌كاتی خۆیدا  ئه‌نجامده‌درێن”.

دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌، ئاراس خۆشناو به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ستراتیژی‌ سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌خه‌ندان-ی‌ راگه‌یاندبوو، “حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌، تاووتوێی‌ پێداچوونه‌وه‌ ده‌كات به‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌”. 

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ حكومه‌ت هیچ ئاماژه‌یه‌كی‌ به‌ تاووتوێكردنی‌ پرسی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران نه‌كردووه‌.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here