حكومەت چوار ملیار دینار بۆ رێگای هەولێر- دێگەڵە تەرخان دەكات 5 .

0
29

خەندان-

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی چوار ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنكردنەوەی ‌شەقامی هەولێر-كۆیە تەرخانكردوە.

تاریق حەیدەر، قائیمقامی قەزای كۆیە لەلێدوانیكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند:”حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی چوار ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامی هەولێر-كۆیە تەرخانكردوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد:”قۆناخی یەكەمی پرۆژەكەش لە كۆیە تاوەكو ناحیەی شۆڕش (دێگەڵە) دەبێت، هەروەها لە نزیك هەورازە نەوتە، شەقامەكە بە درێژایی سێ كیلۆمەتر دوبارە قیرتاو دەكرێتەوە و مەتر و نیوێكیش پانتاییەكەی زیاد دەكرێت”.

قائیمقامی قەزای كۆیە ئاشكراشیكرد، “بڕی 300 ملیۆن دیناریش بۆ رێگەی كۆیە-ئاغجەلەر تەرخانكراوە، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكەش، چاوەڕوانی باشبونی كەشوهەوا دەكەن.”

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here