سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی سێ ڕۆژ ماته‌مینی له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه ده‌لێ له ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار نییه ماته‌مینی ڕابگه‌یه‌نێ.
ئه‌مشه‌و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی له پارێزگای سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
ڕوونكردنه‌وه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ(باس‌نیوز) نێدراوه و تیایدا هاتووه”ده‌رباره‌ى ڕاگه‌یاندنى سێ ڕۆژ ماته‌مینى له‌لایه‌ن پارێزگارى سلێمانییه‌وه بۆ عه‌فرین، وێڕاى هاوخه‌مى و هاوسۆزیمان بۆ خه‌ڵكى عه‌فرین كه ماوه‌یه‌كه ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌رى بوونه‌ته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نین: له ڕووى یاسایى و كارگێڕییه‌وه ده‌سه‌ڵاتى پارێزگار نییه ماته‌مینى ڕابگه‌یه‌نێت و ئه‌وه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه”.
شیاوی ئاماژه بۆكردنه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردبوو كه به‌هۆی داگیركردنی شاری عه‌فرینه‌وه سه‌رجه‌م ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز له سنووری پارێزگاكه ڕاده‌گیرێن.