حوکمی زیندانیی ٥ هاووڵاتیی کورد کەم کرایەوە

0
221

حوکمی زیندانیی ٥ هاووڵاتیی کورد کەم کرایەوەئاژانسی کوردپا: حوکمی زیندانیی ٥ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ لە دادگای پێداچوونەوە، کەم کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لقی سێزدەی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ، حوکمی زیندانیی ٥ هاووڵاتیی شاری شنۆی کەم کردەوە.

لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دوو لە شاری شنۆ حوکمی سەرەتایی ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردەی دەرکرد.

ئەو پێنج هاووڵاتییە زیندانی کراوە، لە چەند بەرگەی جیاجیادا و بە دروست کردنی دۆسیە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتییەوە بە دەیان ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون.

تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەو پێنج هاووڵاتییانە برییتی بوون لە؛” ئەندام بوون و لایەنگری لە حیزبە کوردەییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران” بووە.

شوناس و حوکمی تەعزیری لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دوو لە شاری شنۆ بەم چەشنەیە:

١-سابیر ڕەسووڵ پوور ئاڕنایی کوڕی ئیسماعیل لە چوار جار دادگایی کردن سەرجەم بە ١٩ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

٢ـ ڕەزا عێزت تاج کوڕی مستەفا ١٩ ساڵ زیندان
٣-محەممەد عەبدوڵڵاهی کوڕی عوسمان به ١٢ ساڵ و شەش مانگ زیندان
٤-فارووق شەفاهی کوڕی ئیبراهیم ١٧ ساڵ زیندان
هەر لەو دۆسیەدا ناوی هاووڵاتییەکی دیکە هاتووە بە ناوی
٥- وەلی شەریفی کوڕی ڕەحیم بە ٢٢ ساڵ زیندانی تەعزیری و هەروەها لە دادگایەیکی دیکە بێ‌تاوان ناسرابوو.

لە حوکمی دادگای پێداچوونەوەی ئەو پێنج هاووڵاتیەی کوردەدا هاتووە: پێداچوونەوە بە حوکمی ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە بە نیسبەت حوکمی سەرەتایی لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دوو لە شاری شنۆ کە لەوێدا سابیر ڕەسووڵ پوور ئارنایی، ڕەزا تاج زادە و محەممەد عەبدوڵڵاهی بە تۆمەتی کۆبوونەوە و تەبانی بە دژی ئەمنییەتی نەتەوەی ناوخۆی و دیاری کردنی ڕێوشوێنی کۆبوونەوە، بۆ هەر کام لەوان شەش ساڵ زیندانی تەعزیری و فاروق شەفاهی بە پێنج ساڵ زیندان بە تۆمەتی هەڵگرتنی سیلاح و کەرەستەی جەنگی هەر یەک بە شەش ساڵ زیندان و فاروق شەفاهی بە پێنج ساڵ زیندانی بە تاوانی ئەندام بوون لە حیزبی دێموکرات، هەر یەک بە پێنج ساڵ و شەش مانگ زیندان بە تاوانی چالاکیی تەبلیغیی هەر یەک بە یەک ساڵ و شەش مانگ، لە کۆتاییدا دوو جار زیندانی شەش ساڵ بۆ محەممەد عەبدوڵڵاهی بە دوو کەڕەت چوار ساڵ و شەش مانگ زیندان و جارێک بە پێنج ساڵ زیندان بە سی ساڵ و شەش مانگ زیندان و دوو کەڕەت پێنج ساڵ زیندانی فاروق شەفاهی بە دوو کەڕەت سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری کەم کراوتەوە.

بەپێی ئەو حوکمە، وەلی شەریفی بە تۆمەتی چالاکی پڕۆپاگەندە و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە، بە پێی ئەو یاسایە حوکمی وەلی شەریفی لە دوو ساڵ کەم کرایەوە بۆ یەک ساڵ.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here