حکمه‌ت محه‌ممه‌د گه‌ودا بووه‌ سه‌رۆکی نوێی یانه‌ی زاخۆ

0
138

 حکمه‌ت محه‌ممه‌د گه‌ودا
حکمه‌ت محه‌ممه‌د گه‌ودا

رووداو -زاخۆ 

یانه‌ى زاخۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌یه‌كى نوێى كارگێڕى یانه‌كه‌ى به‌رێوه‌بردو سه‌رۆكى نوێى یانه‌كه‌ش ئاشكرا بوو .

پاش هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى كارگێڕى نوێ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمی حکمه‌ت محه‌ممه‌د گه‌ودا بووه‌ سه‌رۆکی نوێی یانه‌ی زاخۆو  به‌بێ هاتنی کاتی هه‌ڵبژاردن جێگه‌ی حوسێن ساڵح، سه‌رۆکی کاتی یانه‌که‌ ده‌گرێته‌وه‌.

یانه‌ى زاخۆ له‌سه‌رجه‌م ئاستى تیپه‌كان ئه‌م وه‌رزه‌ دۆخى باش نیه‌و تیپى تۆپى باسكه‌كه‌ى له‌ خولى باسكه‌ى یانه‌ نایابه‌كان كشاییه‌وه‌و  تیپى تۆپى پێى یانه‌كه‌ش  یەکێكە لە خراپترین یانەکانی وەرزەی خولەکە و لە کۆی 26 یاریدا تەنیا یەک بردنەوەی هەیە.

ئێستا تەنیا 10 یاری ماوە و هەموو هەوڵێکی ئەوەیە مانەوەی خۆی بۆ وەرزی داهاتووی خولەکە مسۆگەربکات، ئەمە لەکاتێکدایە کە یانەکە ئەم وەرزە شەش راهێنەری گۆڕیوە و ئێستا هیچ یاریزانێکی پیشەگەر لە یانەکەدا نەماون.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here