حکومەتی عێراق پلانی بۆ بڕینی بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران ئامادەكردووە

0
242

لۆگۆی حکومەتی عێراق
لۆگۆی حکومەتی عێراق

رووداو ـ هەولێر

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق پلانی بڕینی بەشێك لە مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی ئامادەكردووە.

ماجیدە تەمیمی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گوتی: “سیاسەتی دارایی وەزارەتی دارایی عێراق هەڵەیە، چونكە پشت بە كەسانی پسپۆڕ نابەستێت، پلانی بڕینی بەشێك لە مووچەی فەرمانبەرانیش كە وەزارەتی دارایی ئامادەیكردووە هەنگاوێكی هەڵەیە و سەركەوتوو نابێت، چونكە دەكرێت بەبێ گرتنەبەری ئەو سیاسەتە قەیرانەكە تێپەڕێندرێت”.

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێیوایە”دەكرێت بە زیادكردنی داهاتی دیكە و كەمكردنەوەی خەرجییەكان كە هێشتا وەكو خۆی ماونەتەوە، قەیرانەكە چارەسەربكرێت، بەبێ پەنابردنە بەر بڕینی بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران”.

رۆژی پێنج شەممە 31-5-2017  حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق عەبدولڕەزاق عیسا، وەزیری دارایی عێراق بە وەكالەت راسپارد تاوەكو دیاریكردنی وەزیرێكی نوێ‌ خۆی پۆستەكە بەڕێوەدەبات، دوای لادانی لە وەزارەتی دارایی عەبدولڕەزاق عیسا لە بەیاننامەیەكدا گوتی :”كاركردن لە وەزارەتی دارایی ئاسان نەبوو بەهۆی ئەو هەموو كێشە كەڵەكەبووانەی تا ئێستا چارەسەرنەكراون”.

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2016 پەرلەمانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی سەندەوە، دواتر حەیدەر عەبادی، عەبدولڕەزاق عیسا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راسپارد بە وەکالەت پۆستی وەزیری دارایی وەربگرێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here