حکومەت وەڵامی راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە

0
185

کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دیندار زێباری

رووداو – هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر چەند پرسێک وەڵامی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە و رایدەگەیێنێت، لە پرسی مامەڵەی راگیراوەکان لە هەرێمی کوردستان ئەوەی لە توانای حکومەتدا بێت، کراوە.

دیندار زێباری، بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند “ژمارەیەکی یەکجار زۆر ئاوارە لە کەمپەکان دەستگیرکراون، کە یان چەکداری داعشبوون، یان سەر بە داعشن، بۆیە هەرێمی کوردستان ناتوانێت پارێزەر بۆ هەموو راگیراوەکان دابینبکات، پرۆسەکەش بێ کەموکوڕی نەبووە”. 

دیندار زێباری رەخنە لە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەگرێت و دەڵێت “هەوڵ و هەنگاوەکانی حکومەت لەو راپۆرتە لەسەر پرسە جیاوازەکان باس نەکراوە”.

“رۆژ هەبووە 64 کەس دەستگیرکراون کە ناویان لە لیستی تیرۆردا هەبووە”

لەبارەی مامەڵەی پێشمەرگە لەگەڵ ئاوارەکان، هەمان رۆژ (دووشەممە 8-5-2017) نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی “پێشمەرگە زۆر ماندوو بووە بە پرسی ئاوارەکانەوە چونکە هاوکاریان دەکەن، بەڵام لەبری دەستخۆشی تەنیا رەخنە دەگیرێت، ئەوەش لەبەر دەستگیرکردنی ئاوارەکان، لەکاتێکدا ئەوانەی دەستگیرکراون ناویان لە لیستی تیرۆردا هەبووە، رۆژ هەبووە 64 کەس دەستگیرکراون و ناویان لە لیستی تیرۆردا هەبووە”.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here