خشتەی کارەبای سلێمانی بۆ مانگی رەمەزان راگەیێندرا

0
163

رۆژی پێنجشەممە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
رۆژی پێنجشەممە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

رووداو – سلێمانی 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند ، لە رۆژی پێنجشەممەوە خشتەی کارەبا بۆ مانگی رەمەزان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی چوارشەممە 24-5-2017، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە هاتووە “له‌گەڵ هاتنی مانگى ره‌مه‌زان، به‌رنامه‌یه‌كى نوێ بۆ دابه‌شكردنى كاره‌باى نیشتمانى و موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان داده‌نرێت”.

سالار حیسامەدین، بەڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند “به‌رنامه‌ى نوێى كاره‌باى نیشتمانى و موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 25-5-2017، ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و به‌پێى به‌رنامه‌كه‌ له‌ 11ـى پێش نیوه‌ڕۆ تاوەکو 4ـى به‌ره‌به‌یانى رۆژى دواتر هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه‌، پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییەکان كار بكه‌ن”.

بەڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى سلێمانى گوتی” له‌ کاژێر 4:00ـى به‌ره‌به‌یان تاوەکو 11:00ـى به‌یانى به‌پێى خشتیه‌ك چه‌ند کاژێرێک كاره‌باى نشتمانى ده‌بێت، له‌وانه‌یه‌ چه‌ند کاژێرێک كاره‌با نه‌بێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە کە “لەسەر ئەم خشتەکە موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئاگادار كراونەتە‌وه، له‌و كاته‌ى بۆیان دانراوه‌ له‌ 11:00ـى پێشنیوه‌ڕۆ تاوەکو 4:00ـی به‌ره‌به‌یان هاووڵاتیان بێ كاره‌با نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ روو‌به‌ڕووى سزاى یاسایی ده‌بنه‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here