خشتەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک راگەیێندرا

0
50

هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

رووداو – کەرکووک

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دەکات رۆژی 18ـی ئەم مانگە ئامادەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بن.

بەپێی خشتەکە، ئاماژە بە شوێنی کۆبوونەوەکە نەکراوە بەڵام کاژێر 10:00ی بەیانی رۆژی دووشەممە 18-2-2019 دەستپێدەکات.  

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکدا تاوتوێی “رەوشی ئەمنی و ئیداری ئێستای پارێزگاکە” دەکرێت و کاژێر 1:00 کۆتایی بە کۆبوونەوەکە دەهێندرێت.

هەفتەی رابردوو پارتی و یەکێتی لەسەر دیاریکردنی 18ـی ئەم مانگە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێککەوتن. گوتەبێژی پارتی رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لە هەولێر دەکرێت، بەڵام گوتەبێژی یەکێتی رایگەیاند “نەگوتراوە کۆبوونەوەکە  لە هەولێر، کەرکووک، پردێ یان چەمچەماڵ بێت، بەڵکو دەبێ بەشێوەیەک بێت کە هەموو لایەک ئامادەبن و هیچ لایەک نەڵێت نایەم. ئێمە (کورد) زۆرینەمان هەیە و پێمانخۆشە هەموو لایەنەکان رازیبن و دەبێ پارتی و یەکێتیش هەوڵی ئەوە بدەین”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here