خه‌ندان ده‌قی‌ نامه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ سه‌ردار قادر بڵاوده‌كاته‌وه‌ 3 .

0
75

[ad_1]

سه‌ردار قادر

خه‌ندان-

سه‌ردار قادر له‌ نامه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا له‌پۆستی‌ له‌بری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ هه‌موو جۆره‌ شایسته‌یه‌كی‌ دارایی خانه‌نشینی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

سه‌ردار قادر ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ قایمقام و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، توانای‌ داراییان له‌به‌رده‌ست نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان.

وتیشی‌ “ململانێیه‌كی‌ سیاسی له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌یه‌، هه‌ر داوایه‌ك له‌ منه‌وه‌ بچێت بۆ سه‌ره‌وه‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ جیاجیای‌ بۆ ده‌كرێت، تائێستا هیچ كارێكیش بۆ پڕۆسه‌ی‌ لامه‌ركه‌زی‌ ئیداریی نه‌كراوه‌”.

سه‌ردار قادر له‌نامه‌ی‌ ده‌ستله‌ركێشانه‌وه‌كه‌یدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه‌ نوسیویه‌تی‌ “له‌به‌ر بێ ده‌سه‌ڵاتی‌ پۆسته‌كه‌م و به‌ده‌مه‌وه‌نه‌هاتنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ داخوازی‌ شه‌قام و پێداویستییه‌كانی‌ هاوڵاتیان، نه‌بوونی‌ پشتگیریی پێویست له‌ هه‌نگاو و هه‌وڵه‌كانمان، ده‌ستم له‌ پۆستی‌ له‌بری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ كێشایه‌وه‌”.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، له‌م ساته‌وه‌خته‌وه‌ هه‌ڵسوڕاوێكی‌ گۆڕانه‌و هیچی‌ تر، هه‌موو جۆره‌ شایسته‌یه‌كی‌ دارایی خانه‌نشینیش ره‌تده‌كاته‌وه‌.

سه‌ردار قادر له‌ 22/11/2016 ده‌ستبه‌كاربوو بۆ راپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دوای‌ تێگه‌یشتنێكی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌ و گۆڕان.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here