خوێندکارانی بەشی کوردناسی لە مۆسکۆ دەتوانن بە کوردی قسە بکەن

0
38

دە قوتابی لەبەشی کوردناسی زانکۆی مۆسکۆ دەخوێنن

رووداو-هەولێر

دوای رووخانی سۆڤییەتی پێشوو، خوێندنی کوردی لە پەیمانگە رۆژهەڵاتناسییەکانی رووسیا لاوازبووە. ماوەی سێ ساڵە بەشی کوردناسی لە زانکۆی مۆسکۆ کراوەتەوە و ئێستا دە قوتابی دەخوێنن. 

قوتابییەکان دوای سێ ساڵ لە خوێندن ئێستا دەتوانن بە کوردی قسە بکەن و بنووسن. سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە مۆسکۆ دەڵێ، هیوادارن حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتییان بدات تاوەکو بەشی کوردی لە زانکۆی مۆسکۆ بکەنەوە و هەروەها کتێبخانەیەکی کوردیش لە بەشی کوردناسی بکەنەوە. 

لەزانکۆی حکومیی زمانەوانیی مۆسکۆ، کوردزانیی وەکو پسپۆڕیی دەخوێندرێت. تانیا کچێکی رووسە خوێندکاری ئەو زانکۆیەیە ، بۆ یەکێک لە پسپۆڕییەکانی کوردزانیی هەڵبژاردووەو دەیخوێنێت، دەڵێت: “کەیفم بە زمانی کوردی دێت”.

لەبەشی وڵاتزانیی بیانیی لە لقی خوێندنی زمان و کولتووری کازاخستان 10 قوتابی زانکۆ پسپۆڕیی کوردزانییان هەڵبژاردووە، خوێندکارەکان سێ ساڵە دەستیان پێکردووە توانای خوێندنەوەو تا رادەیەک قسەکردن بە زمانی کوردیی و وەرگێڕانی هەندێک تێکستی دیاریکراو لەزمانی کوردییەوە بۆ رووسییان هەیە.

ڤەدیم مەکارینکۆ کوردناسێکی دیاری رووسیایە و ساڵانێکی زۆرە لەبوارە جیاوازەکانی دۆزی کورد کار و خزمەتدەکات. ئەو سەرپەرشتیار و داهێنەر و پشتیوانی سەرەکی پرۆسەی خوێندنی کوردزانییە لەو زانکۆیە و دەڵێت، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارییان بکات دەتوانن بەشی کوردی لەو زانکۆیە بکەنەوەو قوتابی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرای هەبێت، ئێستا کوردزانیی لێرە تەنها پسپۆڕییەکە و بەشێکی سەربەخۆ نییە.

ڤەدیم مەکارینکۆ، سەرپەرشتیار، دەڵێت: “ئێمە پێویستیمان بەپەیوەندییە لەگەڵ زانکۆکانی کوردستان، ئێمە پشتیوانیی لێدەکەین بۆ ئەوەی خوێندکارەکانی ئێمە بتوانن بڕوانامەی باش بەدەستبهێنن و بەباشی فێری قسەکردن و تێگەیشتن و خوێندنەوەو بیرکردنەوە بەکوردیی ببن و، توانای وەرگێڕانیان هەبێت. هیوامان وایە کە ئەو پەیوەندییە بنیاد بنێین، هیوامان وایە لەزانکۆکەمان زانکۆی زمانەوانی مۆسکۆ بەشی کوردیی دابمەزرێنین وکتێبخانەی کوردیی بکەینەوە”.

پسپۆڕیی کوردزانیی دوو مامۆستای هەیە یەکێکیان وانەی فێربوونی زمان و ئەدەبی کوردیی دەڵێتەوە، ئەوی دیکەیان زانیاری گشتیی رۆشنبیریی و سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیی دەربارەی کورد بەخوێندکارەکان دەڵێت .

٤-ئیقبال دیوڕە، مامۆستای کوردزانی دەڵێت :”لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا خوێندکارەکان زۆر شت فێربوون، ئەوان ئێستا هاوسۆزن بۆ کوردستان، ئەوان دڵخۆشن بەسەرکەوتنی کوردستان، ئێستا لەزۆر کەسی کورد زیاتر حەزدەکەن کە کوردستان سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت”.

لەسەردەمی یەکێتی سۆڤیەتتدا لە وڵاتی ئەرمینیا لەزانکۆی یەریڤان بەشی خوێندنی کوردیی هەبووە. لەپەیمانگای رۆژهەڵاتناسی سان پترسبورگ بەشی لێکۆڵینەوە لەزمان و ئەدەبی کوردیی کەلەسەردەمی یەکێتی سۆڤیەت زۆرچالاک بوو ئێستا تەنها وەکو ئەرشیڤ ماوە.

لەپەیمانگای رۆژهەڵاتناسیی مۆسکۆش بەشی کوردناسیی تا رادەی لەناوچوون لاوازبووە. لەسەر ئاستی زانکۆ لەرووسیا یەکەمجارە کوردزانیی وەکو پسپۆڕییەک دەخوێندرێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here