خۆکوژێک خۆی لە نێو ئاهەنگێکی نەورۆزدا لە ئەفغانستان دەتەقێنێتەوە و 26 کەس گیانیان لەدەستدەدەن

0
67

کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن خۆکوژێک لە نێو ئاهەنگێکی جەژنی نەورۆزدا لە کابولی پایتەختی خۆی تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 26 کەس گیانیان لەدەستداوە و 18 کەسی دیکە برینداربوون.

نەسرەت ڕەحیمی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان گوتی ئەمڕۆ چوارشەممە خۆکوژێک خۆی تەقاندەوە لە نێو ئاهەنگێکدا کە لە بەردەم نەخۆشخانەی بەرامبەر زانکۆی کابول سازکرا و هەموو قوربانیـیەکان خەڵکی سیڤیلن و زۆربەیان گەنجن.

داعش لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکەی کە بە ئەعماق ناسراوە، بەرپـرسیارێتی خۆی لەو کوشتنکاریـیە ڕاگەیاند و دەڵێت کۆمەڵێک شیعەئاینزای لە کابول کردووەتە ئامانج لەو کاتەی بەبۆنەی نەورۆزەوە ئاهەنگیان دەگێڕا.

ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان لە ڕاگەیاندنێکدا بە توندی هێرشەی سەرزەنشتکرد و گوتی تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیـیە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here