خیسێ: گریزمان له‌و ئاسته‌دا نییه‌ له‌ ریال مه‌درید یاریی بكات

0
323

گریزمان
گریزمان

رووداو – هه‌ولێر

خیسێ رۆدرێگزی هێرشبه‌ری پێشووی ریال مه‌درید و ئێستای لاس پالماس، پێیوایه‌ ئانتوان گریزمانی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئه‌و ئاسته‌ی نییه‌ له‌ ریال مه‌دریددا یاریی بكات له‌ ماوه‌ی داهاتوودا.

به‌مدواییه‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان باسی گواستنه‌وه‌ی گریزمانیان له‌ ئاتلێتیكۆوه‌ بۆ مه‌درید كردووه‌ و چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌وروپاش ئه‌و یاریزانه‌یان كردووه‌ته‌ ئامانجی داهاتووی خۆیان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی به‌ ئاستێكی به‌رز له‌ دوو وه‌رزی رابردوودا.

به‌ڵام خیسێ ئاستی گریزمانی به‌ دڵ نییه‌ و له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركا، كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: “پێموانییه‌ گریزمان ئه‌و ئاسته‌ی هه‌بێت بتوانێت له‌ ریال مه‌دریددا یاریی بكات، چونكه‌ له‌ ریال مه‌دریددا یاریزانی له‌و باشتر هه‌ن”.

گوتیشی: “له‌ تۆپی پێدا نازانیت له‌ كوێدا كۆتاییت دێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ خۆم ئه‌و روونه‌ جارێكی دیكه‌ له‌ ریال مه‌دریددا یاریی ناكه‌م”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “له‌ ریال مه‌درید پێگه‌یشتم، له‌وێدا هه‌موو شتێكیان پێشكه‌شكردم، بۆیه‌ من رێزێكی زۆرم بۆ ئه‌وان هه‌یه‌”.

جێی سه‌رنجه‌ سبه‌ی خیسێ و گریزمان رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه‌، كاتێك سبه‌ی له‌ لالیگای ئیسپانیادا لاس پالماس به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید یاریی ده‌كات له‌ هه‌فته‌ی 35ی خوله‌كه‌دا.

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here