خەندان هۆکاری دابەشنەکردنی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئاشکرا دەکات .

0
30

خەندن-

دابەشکردنی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دواکەوتوە و سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانیش دەڵێت” بەهۆی تەواونەکردنی چەکەکانیانەوە بوە لە خەزێنە”.

سبەینێ موچەکانیان دابەشدەکرێت

 

سامان حسێن سکرتێری یەکێتی کەمئەندامان بە خەندان-ی راگەیاند، دابەشنەکردنی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان  بە هۆی تەواو نەکردنی چەکەکانیانەوە بوە لە بانکەکان، پەیوەندی بە نەبونی پارەوە و نەبوە لە بانکەکاندا، سبەینێش موچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.

سکرتێری یەکێتی کەمئەندامان وتیشی، دابەشنەکردنی موچەکانیان، بەهۆی هەڵبژاردنی هەندێک ناوەوە بوە کە گەڕێندراونەتەوە بۆ لیژنەی پشکنین و گۆڕانکاری لەموچەکانیاندا دەکرێت و بە دولیست ناوەکانیان هاتوە بۆ بانکەکان.

سامان حسێن دەشڵێت، ئەوانەی کە ناویان گەڕێنداروەتەوە بۆ لیژنەکە و ئەوانەش کە نەگەڕێندراونەتەوە هەردوکیان موچە وەردەگرن و بەڵێنی ئەوەشم پێدراوە سبەی موچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابەشبکرێت.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here