خەونی بوون بە خەلافەتی عوسمانی خەونێکی دەمارگیرییە

0
302

[ad_1]

تا دێت پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا بەرەو ئاڵۆزی دەڕوات، ئەگەر ئەمەریکا لەسەر کڕینی موشەکەکانی روسیا بێت لەلایەن تورکیاوە و دواتریش مافەکانی مرۆڤ، ئەوا یەکێتی ئەوروپا کۆمەڵێک پرسی دیکەشی بۆ زیادکردووەو بۆتە جێی مشتومڕو ڕەخنەکانیان بەتایبەتی ئازادییەکانی مرۆڤ و رادەربڕین و هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەو دەستێوەردانەکانی تورکیا هاوپەیوەند بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.

پڕۆژە بڕیارەکە کە سیناتۆری کۆمارییەکان ڕۆجەر وێکەر و سیناتۆری دیموکراتەکان بێن کاردین پێشکەشیان کردووە داوا لە سەرۆک ترامپ دەکات داوا لە تورکیا بکات ڕێز لە مافە سەرەکییەکان بگرێت، ئاماژەش بەوە دەدات هەزاران کەس بوونەتە قوربانی بەهۆی تۆمەتبار کردنیانەوە بەهۆی پاڵنەری سیاسییەوە.

سیناتۆر کاردین لە بەیاننامەکەدا دەڵێت ” زیندانیکردنی هاوڵاتیانی ئەمەریکی و تورکی کە کارمەندی ئەمەریکان لە تورکیا لەلایەن حکومەتی تورکیاوە پێشێلکردنی مافە مرۆییەکانی ئەوانە.” وتیشی ” ئەو پڕۆژە بڕیارەی پێشکەشمان کردووە ڕوونی دەکاتەوە کە ئەمەریکا چیتر ئەو پێشێلکارییانەی تورکیا قبوڵ ناکات کە چەند ساڵە لەم بابەتانەدا دەیکات.”

ئەمە بێجگە لە سوربوونی تورکیا بۆ پەشیمان نەبوونەوە لە کڕینی موشەکەکانی روسیا.

دەستگیرکردنی کارمەندانی تورکی لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە تورکیا و دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی ئەمەریکی بە یەکێک لە خاڵە ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە دادەنرێت. هەروەها ئەو دوو وڵاتە ناکۆکییان هەیە سەبارەت بە سیاسەتیان لە سوریا و پلانەکانی تورکیا بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکیی ڕوسی.

ئایا تورکیا لەئاستی نێودەوڵەتیدا بەرەو گۆشەگیری سیاسی هەنگاودەنێت یان نا؟ ئایا پرسی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە گشتی و سیاسییەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەدا چەند کاریگەریی هەیە بەسەر نێووناوبانگی تورکیا لەجیهاندا؟ ئایا تورکیا دوابەدوای فشارەکانی ئەمەریکاو ئەورپا دەستێوەردانەکانی کەمدەبێتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستاندا یان نا؟

بۆئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمەریکا وتووێژی لەگەڵ رۆژنامەوان شیروان شیروانیدا سازکردووە.

شیروان شیروانی دەڵێت “تورکیا گیرۆدەی دوو کێشەیە، یەکەم خەونی مەرجەعبوونی سونی تایەفەگەریی، دووەم خەونی بوون بە خیلافەتی عوسمانی کە ئەمە خەونێکی لەدەمارگیریی نزیکی دەخاتەوە.”

هاوکات شیروانی دەشڵێت “تورکیا رۆژ بە رۆژ رووبەڕووی تەنگەژە دەبێتەوە، لەبەرئەوەی بنەمای زیهنیەت و پێکهاتەی ئایدۆلۆژی و ئیتنی نەیتوانیوە تێبگات لە پێکهاتە جیاوازەکان و ئەم قۆناغە تێپەڕێنێت.”

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here