دادگای باڵای پاکستان تانەی دژی ژنێکی کرستیان ڕەتکردەوە

0
45

دادگای باڵای پاکستان تانەیەکی دژی بڕیارێکی ڕەتکردەوە سەبارەت بە ژنێکی کرستیان کە تۆمەتبارکراوە بە سووکایەتیکردن بە پـێغەمبەری موسڵمانان.

ئاسف سەعید خۆسا سەرۆکی دادگای باڵا ئەمڕۆ سێشەممە لە دانیشتنێکدا گوتی بەپـێی بابەتی سکاڵاکە تانەگرتنەکە ڕەتدەکرێتەوە، بەمەش ئاسیا بیبی لە سزای مەرگ ڕزگاری دەبێت.

هەرچەندە دەسەڵاتداران شوێنی ئاسیا بیبی ئاشکرا ناکەن، بەڵام چالاکوانان داوا دەکەن ڕێگەی پێ بدرێت وڵاتەکە جێبهێڵێت بەو پـێـیەی هێشتا لە لایەن توندڕەوانەوە مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.

ئاسیا بیبی ساڵی 2009 دەستگیرکرا پاش ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک ژنی موسڵمان لەسەر ئاو خواردنەوە تووشی دەمە قاڵێ بوو و ئەویش ڕەخنەی لە پـێغەمبەری موسڵمانان گرتبوو، ئەمەش بەپـێی یاسای پاکستان تاوانێکی گەورەیە.

لە ساڵی 2010 دادگا بڕیاری سزای مەرگی بۆ دەدات، بەڵام ساڵی 2018 دادگای باڵا تۆمەتەکەی ڕەتکردەوە و بڕیاری ئازادکردنی دا، بەمەش ناڕەزایی ئیسلامیە توندڕەوەکانی لێکەوتەوە و لە دژی بزوتنەوەیەکیان پـێکهێنا بە ناوی “لەبەیک” و چەندان خۆپـیشاندانی توندوتیژیـیان ئەنجام دا و تیایدا داوای سەر پەڕاندنی ئاسیا بیبیان دەکرد. دواتر دەسەڵاتداران قایلبوون بەوەی بزوتنەوەکە تانە لە بڕیاری دادگای باڵا بگرێت.

ئەمڕۆش هاوکاتی دانیشتنەکەی دادگا ژمارەیەک لە لایەنگرانی بزوتنەوەکە لە بەردەم بینای دادگاکە گردبوونەوە و دووبارە داوای سزای مەرگیان بۆ ئەو ژنە کرستیانە دەکردەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here