داعش لە سووریا ئەفسەرێکی رووسی سەردەبڕێت

0
154

 دیمەنێک لەو ڤیدیۆیەی داعش بڵاویکردووەتەوە و تێیدا پیترینکۆ ئەفغێنی سەردەبڕدرێت
دیمەنێک لەو ڤیدیۆیەی داعش بڵاویکردووەتەوە و تێیدا پیترینکۆ ئەفغێنی سەردەبڕدرێت

رووداو – هەولێر

داعش لە سووریا ئەفسەرێکی هەواڵگریی رووسی سەردەبڕێت و ڤیدیۆکەی بڵاودەکاتەوە.

رۆژی سێشەممە 9-5-2017، داعش ڤیدیۆیەکی 12 خولەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت چەکدارێکی گرووپەکە ئەفسەرێکی رووسی بەناوی (پیترینکۆ ئەفغێنی) سەردەبڕێت.

بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە رووسیا بەبۆنەی رۆژی سەرکەوتن لە جەنگی جیهانی دووەم بەسەر نازییەکانی ئەڵمانیادا ئاهەنگ دەگێڕێت.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، پیترینکۆ ئەفغێنی لەنێو جلێکی رەشدا قسەدەکات و داوا لە رووسەکان دەکات خۆیان بەدەستەوە بدەن.

بەگوتەی داعش، پیترینکۆ زانیاری هەواڵگریی لەسەر گرووپە چەکدارەکان کۆکردووەتەوە و بۆ کریملنی ناردوون.

رووسیا لە شەڕی نێوخۆی سووریا لە ئاسمان و زەوییەوە پشتیوانییەکی بەهێز لە بەشار ئەسەد و حکومەتەکەی دەکات و، دژی داعشیش لەشەڕدایە.

رووسیا لە شەڕی نێوخۆی سووریا لە ئاسمان و زەوییەوە پشتیوانییەکی بەهێز لە بەشار ئەسەد و حکومەتەکەی دەکات و دژایەتیشی بۆ  داعش راگەیاندووە.

وەزارەتی بەرگریی رووسیاش رایگەیاندووە، لە سێپتەمبەری 2015ەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 سەرباز و ئەفسەری رووسی لە شەڕی دژی داعش و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە سووریا کوژراون.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here