داعش لە موسڵ "دەرگا و پەنجەرە لەسەر خەڵک لەحیم دەكات"

0
189

هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە هێڵی پێشەوەی شەڕی موسڵ، 29-4-2017
هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە هێڵی پێشەوەی شەڕی موسڵ، 29-4-2017

رووداو ـ هەولێر

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، داعش دەرگا و پەنجەرەی خانووەكانی ئەو گەڕەكانەی هێشتا لەلای راستی موسڵ بەدەستیەوەن، لەسەر خەڵكەكەی لەحیمكردوون، بۆ ئەوەی نەتوانن بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەكان هەڵبێن.

خەڵەف حەدیدی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، چەكدارانی داعش گەڕەكەكانی زنجیلی، ئیسڵاح زراعی، نەجاڕ، روفاعی، 17ی تەمموز، شیفا، موسڵی كۆن، بۆرسە، عورێبی، مشێرفە و گەڕەكێكی دیك، كە دەكەوێتە پشت گەڕەكی 17 ی تەمموزی بەدەستەوە ماون، سەرەڕای ئەو خەڵكەی گواستویەتییەوە ئەو گەڕەكانە وەكو قەڵغانی مرۆیی بۆ پاراستنی خۆیان بەكاریان دەهێنێت و دەرگا و پەنجەرەشی بەسەردا لەحیمكردوون بۆ ئەوەی نەتوانن هەڵبێن.

حەدیدی گوتیشی “چەكدارانی داعش گەڕەكی 17ی تەمموزیان بە دیوارێكی كۆنكریتی گەمارۆداوە، تەنها دەرگایەكیان بۆ هاتوچۆكردن هێشتوەتەوە و خەڵكێكی زۆریشیان گواستوەتەوە نێوئەو گەڕەكە”.

خەڵەف حەدیدی ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو هەنگاوەی داعش كێشەیەكی گەورە لەبەردەم پێشڕەوی هێزە ئەمنییەكان لە قۆناخی داهاتوودا دروستدەكات و “پێویستی بە پلانی سەربازی نوێ و تۆكمە هەیە بۆ رزگاركردنی خەڵكی سڤیل و مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پێشهاتە”.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here