داعش لە کەمپێکی نزیک حەسەکە 38 پەنابەر دەکوژێت

0
206

چەکدارانی هێرشیان کردووەتە سەر کەمپی رەجم سلێبی نزیک حەسەکە، کە ئاوارەی سووری و پەنابەری عێراقی تێدا نیشتەجێن

رووداو – هەولێر

چەکدارانی داعش لە کەمپی رەجم سلێبی نزیک حەسەکە 38 پەنابەریان کوشت و 30 کەسی دیکەشیان بریندار کرد، کە زۆرینەیان عێراقی بوون.

بەگوتەی شایەتحاڵان، کاژێر 3ی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 2-5-2017 چوار چەکداری داعش داویانە بە سەر کەمپی رەجم سلێبی لە نزیک شارۆچکەی هۆلی سەر بە حەسەکە، کە لە سنووری دەسەڵاتی یەپەگەدایە.

کەمپی رەجم سلێب پەنابەری موسڵ، ئەنبار، سەلاحەدین و ئاوارەی دێرەزوری تێدا نیشتەجێیە. 

ئاوارەیەکی عێراقی دەڵێت “کاژێر 3ی سەر لە بەیانی چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر پەکەکە و دواتریش هێرشیانکردە سەر ئێمە، ئێمەش لەنێو کەمپداین، ئێمە خێوەتگەیەکمان بۆ خۆمان دروستکردبوو، چەکدارانی داعش هاتنە ناو کەمپەکە و ئەوەی مرد مرد، ئەوەشی رایکرد رزگاریبوو, من برینداربووم، دایک و هاوژینەکەم کوژران”.

زۆربەی قوربانییانی هێرشەکە ژن و منداڵ بوون.

ئاوارەیەکی دیکەی عێراقی دەڵێت “گەیشتینە بازگەیەک و پێیان گوتین لێرە بمێننەوە، تاوەکو سبەی بەڕێتان دەکەین، بەڵام بەرەبەیان دەنگی گوللە هات، خەڵک گوتیان داعش هات، ئێمەش لەوێبووین و من برینداربووم و هاوژینەکەم کوژرا”.

چوار تەرم و 22 برینداری هێرشەکەی داعش لە نەخۆشخانەی نیشتمانی حەسەکە-ن، نەخۆشخانەکانی ئەو شارەش داوای هاوکاری و خوێنبەخشین لە هاونیشتمانیان دەکەن.

کامپی رەجم سلێبی کاتی، لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” و داعشدایە، دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی هۆلی سەر بە پارێزگای حەسەکە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here