داعش هێرشی كردە سەر گوندێكی رۆژئاوای كەركووك

0
126

ئەمشەوی دووشەممە هێزێكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كردە سەر گوندێكی حەویجەی رۆژئاوای كەركووك، لە ئەنجامدا چەند كەسێك كوژران و بریندار بوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە كەركووك بۆ میدیا عێراقییەكان ئاشكرای كردووە هێرشەكە لە ڕێگەی دانانی خاڵێكی پشكنینی ساختەوە ئەنجام دراوە، كە بووەتە هۆی كوژرانی دوو هاووڵاتی گوندی حلێوات و برینداربوونی سێ هاووڵاتی تر.

بەگوێرەی سەرچاوەكە، داعش ئەوە چەندەمین جارە هێرش بكاتە سەر گوندەكانی ئەم ناوچەیە، كە سەر بە شارۆچكەی زابە لە رۆژئاوای كەركووك.

خەڵكی گوندەكە دەمودەست لەگەڵ گوێبیستبوونی دەنگی تەقە گەیشتوونەتە شوێنی خاڵی پشكنینە ساختەكە، بۆ ئەوەی كوژراو و بریندارەكان بگەیەننە نەخۆشخانەی گشتیی كەركووك.

سەرچاوەكە گوتی چەكدارەكانی داعش لە دوای هێرشەكە رایانكردووە.

دوابەدوای رادەستكردنی كەركووك بە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە دوای خیانەتەكەی گرووپی 16ی ئۆكتۆبەری یەكێتی، دۆخی ئەمنی شاری كەركووك و دەوروبەری بەردەوام بەرەو خراپی دەچێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here