دانیشتووانی گوندێک لەسەر ئەرکی خۆیان قوتابخانەیەک دروستدەکەن

0
151

دانیشتوویێکی گوندەکەیە: لەبەر خاتری منداڵەکانم ئەو کارە دەکەم

رووداو – خانەقین 

دانیشتووانی گوندێکی سنووری خانەقین نایانەوێت منداڵەکانیان بێبەش بن لە خوێندن، بۆیە لەسەر ئەرکی خۆیان قوتابخانەیەک دروست دەکەن.

دانیشتووانی گوندی مەلا عەزیز رێژەی 80%ـی باڵەخانەی قوتابخانەکەیان تەواو کردووە و، بڕیارە ساڵی داهاتوو قوتابیان قوتابخانەی قوڕینە کۆنەیان، بەرەو ئەو قوتابخانە نوێیە جێبێڵن.

دلێر كه‌مال، وه‌ستا و دانیشتووی گوندەکەیە کە بەشێوەیەکی خۆبەخش کار لە دروستکردنی قوتابخانەکەدا دەکات و، دەڵێ “لەبەر خاتری منداڵەکانم ئەم کارە دەکەم، چونکە نامەوێت منداڵەکانم بە پێ بڕۆنە قوتابخانەی دوور، بۆیە دەمانەوێت قوتابخانەکە زوو تەواو بێت”.

بیرۆکەی دروستکردنی ئەو قوتابخانەیە هی مامۆستا سەلام عەبدوڵڵایە، ئێستاش سەرپەرشتی کارەکان دەکات و خەریکی کۆکردنەوەی هاوکارییە بۆ تەواوبوونی قوتابخانەکە، دوای تەواوبوونیشی هەرخۆی تێیدا دەبێتەوە مامۆستا و وانە بە قوتابیان دەڵێتەوە.

خەڵکی گوندەکە بەتەنها خۆبەخشانە کار لە دروستکردنی ئەو قوتابخانەیەدا ناکەن، عه‌باس کە خەڵکی سەعدییەیە رۆژانە 70 کیلۆمەتر رێگا دەبڕێ بۆ ئەوەی بێبەرامبەر کار لە بیناکردنی قوتابخانەکەدا بکات.

ئەو منداڵانەش کە لەدوای تەواوبوونی باڵەخانەی قوتابخانەکەدا تێیدا دەخوێنن، هەرچەندە کاری قورسیان پێناکرێت، بەڵام لەوێ ئامادەن، تاوەکو بەپێی توانا و هێزی بازووی خۆیان، بەشدار بن لەبنیاتنانی قوتابخانەکەیان.

قوتابخانه‌كه‌ له‌: شەش پۆل، دوو كۆگا، گۆڕه‌پانێكی یاریكردن، ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان پێكهاتووه،‌ بڕیاره‌ له‌ساڵی داهاتوودا تەواو بێت.

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here