داوادەکرێت بەشێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2022 لە هەولێر بکرێن

0
25

رووداو

رووداو-هەولێر

داوادەکرێت بەشێک لە یارییەکانی جامی جیهانی 2022ـی لە عێراق بکرێت و شاری هەولێریش یەکێک دەبێت لە پاڵێوراوان.

ئەمڕۆ لێژنەی لاوان و وەرزشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییان ئەنجامدا، عەباس علێوی سەرۆکی لێژنەکە داوای کرد کە بەشێک لە یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022 کە بڕیارە لە قەتەر بەڕێوەبچێت، بهێندرێنە عێراق.

دواتر ئارەزو مەحمود، ئەندامی لێژنەی لاوان و وەرزشی لە پەرلەمانی عێراق بە زمانی کوردی قسەی کرد و زیاتر روونکردنەوەی لەسەر بابەتەکەدا.

ئارەزو مەحمود گوتی: بەهۆی ئەوەی کە ژمارەی هەڵبژاردەکانی جامی جیهانی 2022 بەرزدەبنەوە بۆ 48 هەڵبژاردە، وڵاتی قەتەر توانای میوانداریکردنی ئەو رێژە زۆرەی هەڵبژاردەکانی نییە، ئێمە زانیومانە کە قەتەر داوای یارمەتی لە کوێت کردووە کە بەشێکی یارییەکانی لەو وڵاتە ئەنجامبدرێت، ئێمەش داوا لە وەزاری لاوان و وەرزشی عێراق دەکەم کە ئامادەیی عێراق رابگەیێنن بۆ ئەوەی بەشێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2022 لە شارەکانی هەولێر، کەربەلا و بەسرا بەڕێوەبچن.

هەرچەندە ئارەزو محەممەد ناوی یاریگەی سلێمانیشی هێنا، بەڵام دواتر عەباس علێوی بە تەنزەوە پێی گوت سلێمانی تێدا نییە، چونکە تەنیا سێ یاریگە رەزامەندیی نێودەوڵەتییان هەیە لە عێراق، ئەوانیش هەولێر، کەربەلا و بەسران.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here