داوا له‌ ئه‌ڵمانیا دەکرێت دانبه‌تاوانه‌كانی جینۆسایدی كورد-دا بنێت .

0
28

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی لە شاری هەولێر گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌ به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا و داوایان كرد حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌ فه‌رمی دان به‌ تاوانه‌كانی جینۆسایدی كورد-دا بنێت و داوای لێبوردنیش بکات.

له‌ یاداشتێکدا كه‌ پێشكه‌شی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا كرا ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی رایگەیاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردو رۆڵیان هه‌بوه‌ له‌ فرۆشتنی چه‌كی كیمیایی به‌ رژێمی به‌عس و چه‌كه‌كان له‌ دژی كورد به‌كارهێنا و كوردی پێ جینۆساید كرا، داوا له‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین دان به‌ تاوانه‌كانی جینۆسایدی كورد دابنێت كه‌ دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق دانی پێداناوه‌.

ئەو چالاکوانانەی کۆمەڵگەی مەدەنی داواشیان لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد داوای لێبوردن له‌گه‌لی كورد بكات.

له‌ یاداشته‌كه‌شدا ئەوەش هاتوه‌، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌شداری بكات له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری بریندارانی چه‌كی كیمیای چاره‌سه‌ر كردنیان له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و هاوكاریكردنی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

له‌به‌شێكی دیکەی یاداشته‌كه‌دا سوپاسی ئه‌ڵمانیان كرد له‌ هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌یان له‌به‌رامبه‌ر  په‌نابه‌رانی ئێزدی هاوكاری پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here