دكتۆرێكى زانكۆ بووه‌ راهێنه‌رى سه‌یدسادق

0
108

 دكتۆر نازم جه‌بار
دكتۆر نازم جه‌بار

رووداو –سلێمانى 

به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یانه‌ى سه‌ید سادق به‌شدار له‌ خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى كوردستان راهێنه‌رى نوێى تیپه‌كه‌ى ده‌ستنیشانكرد .

یادگار عومه‌ر، سه‌رۆكى یانه‌ى سه‌یدسادق به‌ (رووداو)ـى گوت، یانه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئاماده‌كارى بۆ خولى پله‌یه‌كى كوردستان و له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاویش بریاردرا دكتۆر نازم جه‌بار جه‌لال دكتۆرا له‌ له‌ بایۆ میكانیكى وه‌رزش و خاوه‌نى بروانامه‌ى راهێنه‌رى (A) ئاسیاییه‌ .

سه‌رۆكى یانه‌ى سه‌یدسادق گوتیشى، سبه‌ى كاژێر 3:30 ئه‌و راهێنه‌ره‌ به‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ده‌ناسێنرێت و ته‌واو پلانى كاركردنى ئه‌و راهێنه‌ره‌و تیپه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كرێت .

پرۆفایلى راهێنه‌رى یانه‌ى سه‌ید سادق 

نازم جه‌لال جه‌بار 

له‌ دایكبووى ساڵى 1976 – كه‌ركووك.
بڕوانامه‌ی‌ دكتۆرا له‌ بایۆ میكانیك – تۆپی‌ پێ‌ – مامۆستا – له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ .
به‌شداری‌ له‌ چوار خولی‌ ڕاهێنان كردووه‌ له‌ ساڵه‌كانی‌ 1999 تا 2013.
ساڵی‌ 2003 بڕوانامه‌ی‌ پله‌ C ئاسیاوی‌ له‌ تۆپی‌ پێ‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.
ساڵی‌ 2011 بۆ 2012 ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ كۆیه‌ بووه‌ له‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ كوردستان.
ساڵی‌ 2013 بڕوانامه‌ی‌ پله‌ B ئاسیاوی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ده‌ست هێناوه‌.
 له‌ شاری‌ هه‌ولێر و له‌ ساڵی‌ 2016 بڕوانامه‌ی‌ پله‌ A ئاسیاوی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here