دلسۆز ده‌چێته‌ باكۆ

0
136

سیروان حامید ودڵسۆز عوبێد
سیروان حامید ودڵسۆز عوبێد

رووداو -سلێمانى

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووى یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌ شارى سلێمانى ،كچه‌ یاریزانێكى ئه‌و شاره‌ به‌شدارى له‌ یارییه‌كانى وڵاتانى هاریكارى ئیسلامى له‌ باكۆى پایته‌ختى ئازه‌ربایجان ده‌كات .

دڵسۆز عوبێد ، یاریزانى تیپى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى سیروانى نوێ و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ، وەك  یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ كورده‌كانى له‌ پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عێراق ده‌بێت كه‌ به‌شدارى له‌یارییه‌كانى وڵاتانى هاریكارى ئیسلامى كه‌ بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ وڵاتى  به‌رێوه‌بچێت .

به‌ربژێركردنى  بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌  دوای ماندووبونێکی زۆر و بەهەوڵی ڕاهێنەرەکەى دكتۆر سیروان حامید بووه‌ كه‌ به‌رزترین ژماره‌ى له‌ پاڵه‌وانێتى عێراق بۆ راكردنى 100 مه‌تر به‌ربه‌ست تۆماركرد .

دڵسۆز عوبێد ،ده‌رچووى كۆلیجى په‌روه‌ردى وه‌رزشى سلێمانیه‌ و پاڵه‌وانى كوردستان و عێراقه‌ له‌ راكردنى به‌ربه‌ست و پێشتریش نوێنه‌رایه‌تى عێراقى له‌ چه‌ندین پاڵه‌وانێتى وڵاتانى عه‌ره‌بى كردووه‌ .

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here