دهۆک؛ لە دوو رووداوی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

0
33

یەکێک لە رووداوەکان
یەکێک لە رووداوەکان

رووداو – هەولێر

بەهۆی دوو رووداوی هاتووچۆ لەرێگای نێوان قەزای شێخان، باعەدرێ و ئاکرێ، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.

موقەدەم ئازاد تەها، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 14-3-2019) لە رووداوێکی هاتووچۆدا ژن و منداڵێك گیانیان لەدەستدا و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون.”

موقەدەم ئازاد  گوتی “رووداوەکە لەنێوان رێگای قەزای شێخان – باعەدرێ روویداوە. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گوازتراونەتەوە و دۆخی تەندروستیی ژمارەیەک لە بریندارەکان باش نییە”.

هەروەها لە رووداوێکی دیکەی هاتووچۆدا لە ئێوارەی ئەمڕۆ، بەهۆی هەڵدێرانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای سەرەکیی نزیک دووڕیانی گوندی گەویلان-ی سەر بە بجیلی قەزای ئاکرێ، کەسێك گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو”.

گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک هۆکاری رووداوەکانیشی بۆ تەڕی رێگا و لەدەستدانی کۆنترۆڵی شوفێرەکان گەڕاندەوە، لەکاتێکدا شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here