ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شتی‌ ئاسمانی‌ نێوان هه‌رێم و سوریا دواخرا .

0
71

[ad_1]

فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دواخستنی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شتی‌ ئاسمانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و سوریای‌ راگه‌یاند، دوای‌ زیاتر له‌ چوار ساڵ وه‌ستانی‌.

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دوای‌ زیاتر له‌ چوار ساڵ راگیران به‌هۆ بەهۆی ئاڵۆزییەكانی سوریاوه‌، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و سوریا ده‌ستپیبكه‌نه‌وه‌و یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ دیمه‌شقه‌وه‌ بگاته‌ سلێمانی‌.
 
تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، ئه‌و گه‌شته‌ی‌ كه‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و دیمه‌شقدا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ بۆكاتێكی نادیار دواخراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، راگرتنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه‌و نییه‌و ئه‌وان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیان كردووه‌.

یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ كاتژمێر 9:30 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی‌ له‌ دیمه‌شقه‌وه‌ بگاته‌ سلێمانی.

تاهیر عه‌بدوڵا وتی‌ “پێش وه‌خت ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌گه‌شته‌كه‌ راگیراوه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار”.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here