دواى چوار رۆژ تەرمی گه‌نجه‌كه‌ى شیلادزێ لە شوێنی کوژرانی هێنرایه‌وه‌

0
134

ناوچە تۆپبارانکراوەکان
ناوچە تۆپبارانکراوەکان

رووداو – ئامێدى

دواى چوار رۆژ مانەوەی لە شوێنی کوژرانی، تەرمی ئه‌و گه‌نجه‌ى له‌ سنوورى ناحیه‌ى شیلادزێ له ‌ئه‌نجامى تۆپبارانكردنى توركیا گیانى له‌ده‌ستدا، هێنرایەوه‌.

میقداد هوره‌ى، كه‌سوكارى ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ رووداوی راگه‌یاند، له‌ سێ روژى رابردوودا رۆژانه‌ وەک خزمانی کوژراوەکە ده‌چووینه‌ ئەو ناوچەی تەرمەکەی لێ بوو، بەڵام له‌به‌ر به‌رده‌وامى تۆپبارانەکانی توركیا و شه‌ڕى نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا نه‌یانتوانیوە تەرمەکەی بهێننەوە.

دوای چەند جار هەوڵدان، شه‌وى رابردوو (6-5-2017) چه‌ند گه‌نجێكى كه‌سوكارى کوژراوەکە چوونەتە ناوچەکە و تەرمەکەیان هێناوەتەوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتەوە شیلادزێ.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو چه‌ند هاووڵاتییه‌كى ناحیه‌ى شیلادزێ بۆ گیاى بەهار چووبوونه‌ گوندەکانی شامكێ و سنجێ له‌ سنوورى ناحیه‌ى شیلادزێ-ی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدى، له‌ ئه‌نجامى تۆپبارانى توركیا گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌ناوى “سدقى سه‌لام” گیانى له‌ده‌ستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here