دوای 10 ساڵ زیندانی کەبودوەند ئازاد دەکرێت

0
155

محەممەد سدیق کەبودوەند
محەممەد سدیق کەبودوەند

رووداو – هەولێر

دوای 10 ساڵ زیندانی، محەممەد سدیق کەبودوەند، سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان سبەی هەینی ئازاد دەکرێت.

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆکی بەندکراوی ئەو رێکخراوە رۆژی هەینی 12-5-2017  لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران ئازاد دەکرێت. 

ئەو رێکخراوە دەڵێت، کەبودوەند دەبوو رۆژی سێشەممەی رابردوو ئازادکرابا، بەڵام بە بیانووی ئەوەی لەکاتی مۆڵەتوەرگرتندا سێ رۆژ درەنگتر گەڕاوەتەوە گرتووخانە، سێ رۆژ درەنگتر ئازاد دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە دادگای تارانەوە بە بنەماڵەی کەبودوەند راگەیێندراوە کاژێر 8ی سبەی هەینی لە بەردەم گرتووخانەی ئێڤینی تاران ئامادەبن و محەممەد سدیق کەبودوەند ئازاد دەکرێت.

کەبودوەند ساڵی 2007 دەستگیرکرا. بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لەڕێگەی دامەزراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان سزای 10 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. هەروەها دواتر بە تۆمەتی چاپکردنی بابەتێک لە هەفتەنامەی پەیامی خەڵک سزای شەش مانگ بەندکرانی دیکەی بەسەردا سەپا.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here