دوه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری كرایه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی: دەبێت كاربکەین زۆرترین داهاتمان لە کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵ بێت 1 کاتژمێر پێش ئێست…

0
5

خه‌ندان – شه‌وكه‌ت قادر 

دووه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و 250 كۆمپانیا له‌ 20 وڵات به‌شداریان تێدا كردوه‌.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ وتارێکیدا لە پێشانگاکە رایگه‌یاند، حكومه‌ت به‌ پله‌ی یه‌كه‌م و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌به‌ستێت بۆ بنیادنانی كه‌رتی گه‌شتیاری، كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێت بۆ بنیادنانی ژێرخانێكی تۆكمه‌ و فراوانی گه‌شتیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بگیڕێت.

ده‌بێت به‌هه‌مو شێوه‌یه‌كی كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین هەرێم زۆرترین داهاتی لە كشتوكاڵ و پیشه‌سازی دەستبکەوێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، “ده‌بێت به‌سه‌ر هاته‌كانی سه‌ختی ساڵانی رابردو ببێته‌ په‌ند و وانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌هه‌مو شێوه‌یه‌كی كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین هه‌رێم زۆرترین داهاتی خۆی نه‌ك له‌ نه‌وت و سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌ڵكو له‌ كه‌رته‌كانی دیکەی گه‌شتیاری و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی دابین بكات”.

كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ ئه‌وله‌ویاتی داهاتوی حكومه‌ت ده‌بێت

 

بارزانی وتیشی، “كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ ئه‌وله‌ویاتی داهاتوی حكومه‌ت ده‌بێت، ده‌زانین هه‌ندێکجار یاسا و رێنمایی، هه‌ندێجاریش رۆتین و رێكاره‌كان و كارگێڕی لاواز و له‌سه‌رخۆ وایكردوه‌ وه‌به‌رهێنه‌ر دودڵ بێت یان دوربكه‌وێته‌وه‌ و نه‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنان بكات، بۆیه‌ هه‌مولایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ حكومه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی چاكسازیه‌كان هه‌رچی پێویسته‌ ئه‌نجامی ده‌دات بۆ نه‌هێشتنی كه‌م و كوڕیه‌كان”.

هاوکات نه‌ورۆز مه‌ولود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار لەمیانی کردنەوەی پێشانگاکەدا رایگه‌یاند، كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ ئه‌وله‌ویاتی كاری حكومه‌ت، رێگای په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاری ئاسان نیه‌، به‌ڵكو سه‌خت و دورودرێژه‌ و ئێستا له‌سه‌ره‌تای رێگاكه‌ین، له‌ به‌رنامه‌مانه‌ تا ساڵی 2025 هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئاستی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

 شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرت و بۆ ماوه‌یه‌ك جوڵه‌ی گه‌شتیاری په‌كی كه‌وت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌رچه‌ند شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرت و بۆ ماوه‌یه‌ك جوڵه‌ی گه‌شتیاری په‌كی كه‌وت، به‌ڵام كه‌رتی گه‌شتیاری یه‌كه‌م كه‌رت بو روبه‌ڕوی قه‌یرانه‌كان وه‌ستا و به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م راسته‌ڕێ بوه‌وه‌ و روی له‌ بوژانه‌وه‌ كرده‌وه‌.

نه‌ورۆز مه‌ولود ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ ساڵی 2016دا ژماره‌ی گه‌شتیاران به‌رزبوه‌وه‌ بۆ یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار گه‌شتیار، له‌ ساڵی 2017دا ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌رزبوه‌وه‌ بۆ دو ملیۆن و 100 هه‌زار گه‌شتیار، له‌ ساڵی 2018 به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ سێ ملیۆن و 57 هه‌زار گه‌شتیار.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار رونیشیکردەوە، به‌پێی پلانی وەزارەتەکەیان له‌ ساڵی 2019دا ژمارەی گەشتیاران بۆ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گەشتیار به‌رزده‌كرێته‌وه‌.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here