دووکاندارانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رەوشی بازاڕ ناڕازین

0
26

دووکانداران دەڵێن بەشێک لە هاوپیشەکانیان تەنانەت بەشی کرێی دووکان و خەرجییەکانیان داهاتیان نییە

رووداو-هەولێر

ساڵانە لە پێشوازی نەورۆزدا بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان قەرەباڵخدەبوون. خەڵک بۆ نەورۆز جلوبەرگی نوێ و خواردەمەنییان دەکڕی و بازاڕی دووکانداران لە پێش نەورۆز گەرم بوو، بەڵام ئەمساڵ بەو شێوەیە نییە. 

دووکانداران دەڵێن بەشێک لە هاوپیشەکانیان تەنانەت بەشی کرێی دووکان و خەرجییەکانیان داهاتیان نییە و ناچار دەبن دووکانەکانیان دابخەن. بەشێکیشیان کەلوپەلەکانیان هەراج دەکەن. دەشڵێن خەڵکیش ناتوانێ وەک ساڵان ئەوەیکە پێویستیانە بیکڕن و توانای کڕینیان زۆر دابەزیوە. 

بەشێک لە دووکانەکان داخراون یان کەلوپەلیان هەراج کردووە دووکانداران دەڵێن هیچ لایەنێک نییە بازاڕ کۆنترۆڵ بکات. ئەو دۆخە کاریگەری لەسەر سەردانیکردنی یەکدی و میوانییەکانی خەڵکیش داناوە و خەڵک کەمتر ئێستا سەردانی یەکدی دەکەن.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here