دوو برای دانیشتووی كەلار بەتۆمەتی پەیوەندیان بە داعشەوە سزا دران

0
22

رووداو

رووداو-هەولێر

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، دوو برای دانیشتووی قەزای كەلار بەتۆمەتی پەیوەندیان بە داعشەوە سزادران ‌و “هەریەكەیان 5 ساڵ ‌و یەك مانگ بەند دەكرێن”.

بەپێی راگەیێندراوەكەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ئەو دوو برایە لە مانگی6ی 2018 بەتۆمەتی پەیوەندییان بە رێكخراوی داعش لەڕێگای ئینتەرنێتەوە دەستگیركراون، وەك لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە “رۆژی 13-1-2019 لەلایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان بڕیاری سزادان بۆ ئەو دوو برایە بەپێی ماددەی (156) دەرچووە، هەر یەكەشیان بۆ ماوەی (5)پێنج ساڵ و یەك مانگ بەند دەكرێن”.

لە كۆتاییدا ئەوەش خراوەتەڕوو بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكەیان، دوو براكە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كراون. ئەو دوو برایە بەناوەكانی ئ-د تەمەن 19ساڵ ‌و م-د تەمەن 21ساڵە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here